بۆ تاوتوێكردنى رێكه‌وتنى ئێران :60 ئه‌ندامى كۆنگرێس ده‌گه‌نه‌ ئیسرائیل

0

نوچه‌ نێت
وابریاره‌ له‌ قودس (ئورشه‌لیم)٦٠ کەس لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت ئێران لە گەل نەتانیاهو کۆدەبنەوە.
بە پێی راپۆرتێکی گاردیان،سبەی ٦٠ کەس لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا سەردانی ئەمریکا دەکەن بۆ گوێگرتن لە قسەکانی نەتانیاهۆ سەبارەت بە رێکەوتنی ئەتۆمی.
هاوکات لە گەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئێرنێست مۆنیز وەزیری وزەی ئەمریکا لە گەڵ ژمارەیەک لە سەرۆکەکانی یەهوود کۆبووەوە.
بە پێی راپۆرتەکەی گاردییان،خه‌رجى سەفەری هەیئەتی نوێنەرانی کۆنگرێس لە لایەن ئایپەک،کۆمیتەی پێوەندیە گشتیەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دابین دەکرێ.لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە” لە رۆژانی داهاتوودا،کێشمەکیشێکی جیدی لە نیوان ئیسرائیل و ئەمریکا سەبارەت بە رێکەوتنەکەی ئەم دواییانەی ئێران و گرووپی پێنج کۆ یەک دێتە ئاراوە.باراک ئۆباما وکابینەکەی زۆر بە جیدی لە هەوڵ دان بۆ بە قەناعەت گەیاندنی کۆنگرێس بۆ پەسەند کردن و تەئییدی رێکەوتنەکە.”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com