نوچەنێت.ههولێر:
مامۆستاێكی زانكۆ رایدەگەیێنێت تەقاندنەوەی بۆڕی نەوتی حکومەتی کوردی لەلایەن پەكەكەوە کارێکی خراپ و قۆڕ و حیزانە نییە، بەڵکو کارێکی ئیرهابییە.
د.مەغدید سەپان مامۆستای زانكۆی سەلاحەدین لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك پۆستێكی بەناونیشانی(تەقاندنەوەی بۆڕی نەوت)بڵاوكردوەتەوەو نوسیویەتی”تەقاندنەوەی بۆڕی ئاو کارێکی خراپ و قۆڕە،ئەگەر بۆڕییە ئاوەکە بۆڕی ئاوی دوژمن و پیسیش بێت“.
دەشڵێت”تەقاندنەوەی بۆڕی نەوت کارێکی خراپ و قۆڕ و حیزانەیە،ئەگەر بۆڕییە نەوەتەکە بۆڕی نەوتی دژمنیش بێت. بەڵام ئەگەر ئەو بۆڕییە نەوتەی دەتەقێندرێتەوە، بۆڕی نەوتی حکومەتی کوردی بێت، کارێکی خراپ و قۆڕ و حیزانە نییە، بەڵکو کارێکی ئیرهابییە“.
سەپان راشیگەیاندوە”پەنجا ساڵ شۆڕشی چەکداریمان هەبوو، ئەنفال و کیمیاباران کراین، یەک بۆڕی نەک نەوت، ئاویشمان نەتەقاندەوە“.