نوچەنێت.ههولێر:
جێگری سەرۆكی پارتی ئازادی كوردستان،ئاشكرای دەكات دوو ساڵ لەمەوبەر لە دوا دیدار و دوا نامەدا بۆ جەمیل بایک،ئاماژەم بەم هێرشانەی توركیا كردوە كە ئێستا بۆ سەر هەرێمی كوردستان ئەنجامی دەدات.
حوسێن یەزدانپەنا جێگری سەرۆكی پارتی ئازادی كوردستان، كە پارتێكی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستانە،لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك پۆستێكی بڵاوكردوەتەوەو نوسیویەتی:تاوانی دەسەڵاتدارانی تورکیا لە کوشتاری رۆڵەکانی نەتەوەکەمان هیچ پاساوێک هەڵناگرێ و جینایەت دژی مرۆفایەتییە.
دەشڵێت:دوور کەوتنەوەی ” هەرێمی میدیا” لە ” هەرێمی کوردستان” بۆ تورکیا و ئێران دەرفەتی لە باری خوڵقاندوە و بۆ هەر دوو “هەرێم”، هەڕەشە. بۆمبە رەقەکانی تورکیا و تۆپە نەرمەکانی ئێران ئەو کەلێنەیان پڕ کردوەتەوە. بۆمبەکانی تورکیا مرۆڤەکان و سروشتی وڵات دەسووتێنن.تۆپەکانی ئێران دەسمایە کۆمەڵایەتییەکان و واتا و بەها نەتەوەییەکانی کورد خاپوور دەکەن.
یەزدانپەنا ئاشكراشی كردوە كە:دوو ساڵ لەمەوبەر لەم رۆژانەدا، لە دوا دیدار و دوا نامەدا بۆ جەمیل بایک، ئاماژەم بەم مەترسییە کرد بوو.