نوچه‌نێت-ته‌سنیم
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانیی، ئه‌مریكا به چه‌ندین مه‌رجی قورس فڕۆكه‌ی ئێف16ی به عێراق داوه.
محه‌مه‌د سه‌یهود ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسته‌كه‌ی مالیكی وتویه‌تی ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر پێدانی فڕۆكه‌ی ئێف16 مه‌رجگه‌لێكی قورس و نه‌كرده‌نیی به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پاندووه و به وته‌ی ئه‌و عێراق نابێ به‌و مه‌رجانه رازیبێ.
ئه‌و وتویه‌تی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵی به‌كارهێنانی ئه‌و فڕۆكانه له‌ناو عێراق بكات و بیانخاته خزمه‌ت پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی عێراق.
ئه‌فسه‌رێكی هێزی ئاسمانیی عێراقیش به ئاژانسه ئێرانییه‌كه‌ی وتووه كه ئه‌مریكا عێراقی ئاگاداركردووه كه بۆ شه‌ڕی داعش ته‌نیا یه‌ك فڕۆكه به‌كاربهێنێت و ئه‌وانی دیكه زیاتر به مه‌شقه‌وه خه‌ریك بن.
ئه‌فسه‌ره‌كه كه به نهێنیی زانیارییه‌كانی داوه‌ته ئاژانسه‌كه و نه‌یویستووه ناو ئاشكرابكرێ وتویه‌تی “ئه‌مریكا به توندی هۆشداری داوه‌ته عێراق كه ته‌نیا یه‌ك فڕۆكه‌ی ئێف16 له‌دژی داعش به‌كاربهێنێت”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی هێزی ئاسمانیی عێراقیش وتویه‌تی كه ئه‌مریكا ئامێری چاودێریكردنی له‌ناو فڕۆكه‌كان جێگیر كردووه و به‌ستوونییه‌ته‌وه به بنكه‌یه‌كی چاودێریی فڕۆكه‌وانیی ئه‌مریكییه‌وه له كوێت.
سه‌رچاوه‌كه وتوشیه‌تی ئه‌مریكییه‌كان به عێراقییه‌كانیان وتوه كه ته‌نیا فڕؤكه‌وانه كورده‌كان ده‌بێت فڕؤكه‌كان به‌كاربهێنن و نابێ جگه له فڕگه‌ی به‌له‌د له هیچ شوێنێكی تر بنیشنه‌وه.