مەلا بەختيار: بۆ گەیشتن بەرێككەوتن زیاتر لەساڵێكە لەگەڵ گۆڕان لە گفتوگۆداین‌

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاشكرای دەكات كە حیزبەكەی زیاتر لەساڵێكە لەگەڵ گۆڕان، گفتوگۆدایە‌ بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتنی سیاسی.

 

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی،لەچوارچێوەی كۆبوونەوەی لەگەڵ كۆمەڵەی گزنگی كوردستاندا، كە ئەمڕۆ 2015/8/1 بەڕێوەچوو،ئاماژەی بۆ چارەسەری كێشە یاسایی ‌و سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كردو لەو روانگەیەشەوە،رایگەیاند:پێویستە سازانی راستەقینە بەدیبێت ‌و رونیشیكردەوە كە سازان نابێ‌ تەنها لەڕوانگەی حزبێكەوە بێ‌ ‌و لەو چوارچێوەیەشدا ئاماژەی بەپرۆژە‌و بەگفتوگۆكانی حزبەكان كردو تەئكیدیی كردەوە كە: یەكێتیی سازانی بەمانا راستەقینەكەی دەوێت، موئامەرە لەهیچ لایەك ناكەین‌ و لەگەڵ هیچ لایەكیش لەدژی لایەكی تر رێككناكەوین.

 

وتیشی: هەروەك چۆن (30)ی حوزەیران كۆتاییهات، بەهەمانشێوە،رێككەوتنی دوو قۆڵی لەگەڵ هیچ لایەك لەدژی لایەكی تر ناكەین ‌و ئومێدیشی خواست كە: “لایەنەكان بەسازانی راستەقینە بگەن.

سەبارەت بەپەیوەندییەكانی یەكێتیی‌ و گۆڕانیش،رایگەیاند”زیاتر لەساڵێكە وەكو یەكێتیی لەگەڵ گۆڕان، گفتوگۆمان هەیە‌ بۆ ئەوەی بگەینە رێككەوتنی سیاسی.

مەلا بەختيار ئەوەشی خستەڕوو،كە هەردوولا بۆ ئەو مەبەستە لیژنەی رێككەوتنی سیاسیان دیاریكردووەو وتی: لیژنەكەی یەكێتیی بریتین لەهەڤاڵان (حاكم قادر حەمەجان، رەفعەت عەبدوڵڵا و فەرید ئەسەسەرد)‌و لیژنەكەی گۆڕانیش بریتین لە بەڕێزان “عوسمانی حاجی مەحمود، محەمەد تۆفیق‌و عومەر سەید عەلی.

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رونیشیكردەوە:ئومێدە خوازین كە بەزوترین كات گەڵاڵەنامەیەك ئامادەبكرێت ‌و سەرەنجام پەیوەندی یەكێتی ‌و گۆڕان، بگاتە قۆناغێك، كە قۆناغی ململانێكانی رابردوو كە زیانی زۆری بەهەردوولا گەیاندووە، كۆتایی پێبهێنرێت ‌و رێوشوێنی نوێ‌ بۆ پەیوەندی ناوكۆیی هەردوولا بدۆزرێتەوەو ئەركە هاوبەشەكان لەباری دیموكراسییەوە رابپەڕێنێت‌و ئەم دەستكەوتەش، ببێتە مایەی دەستكەوتێكی گەورە بۆ دیموكراسی‌و بۆ گۆڕانكاری.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com