نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رپه‌رشتیاری موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای دەكات خشته‌ی پێدای كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی هه‌شت، وه‌كو مانگی رابردوو ده‌بێت.
ماوه‌ی دوو مانگه خشته‌ی كاره‌بای مولیده ئه‌هلییه‌كانی هه‌ولێر به‌مجۆره‌یه په‌یڕه‌و ده‌كرێت،رۆژی یه‌كه‌م له‌كاتژمێر 5:30 تا 11ی شه‌و ، رۆژی دووه‌م له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ تا 5:30 خوله‌كی ئێواره،له‌هه‌مان رۆژ كاتژمێر 11ی شه‌و تا چواری به‌یانی ده‌بێت.
قاره‌مان مه‌ولود سه‌رپه‌رشتیاری موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر به خه‌ندانی راگه‌یاندوە”خشته‌ی پێدانی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر بۆ مانگی هه‌شت هه‌مان خشته‌ی مانگی حه‌وتی رابردوو ده‌بێت”.
وتیشی”به‌هه‌مانشێوه بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌مپێرێك وه‌رده‌گیرێت وه‌ك مانگی رابردوو ده‌بێت كه 10 هه‌زار دیناره”.