زەردەشت بیلال : پێکەنینی ئەهریمەن

0

زەردەشت بیلال : پێکەنینی ئەهریمەن
تۆ نەفرینی
لە نێو پێ دەشتا چێنراوی
بەگریانی زەرنەقوتە “پێ ئەکەنی “
بەدەم ” قا قا ” ی بێ تامەوە
چێژ لە لاقەکردنی “بەرد” ئەبینی !
پێ ئەکەنی و
تارماییەکانت
ئایندەی مەملەکەتێ
هەراج ئەکەن .
” شەرەف “
ئەکەنە ئالەتێکی موزیک و
هەرساتە و یەکێکیان
یاری بە ” تاڵە ژێ کانی ” ئەکەن .
پێ ئەکەنی و
کە شەو داهات
هەر ” تۆیەکە ” و
بەسەر دیواری حەوشەی
ماڵە ساختەکانی بەهەشتا
باز ئەدەن و
بە ئەمێدی دەست کەوتنی
بڕیک زیاتر لە ” پێکەنین “
” سەگەکان ” لە وەڕین ئەخەن .
هەر تۆیەکەو
بۆ تێرکردنی غەریزەی ” ئەکۆمەنیت “
خەون لە کیژۆڵە پاکیزەکان ئەزڕێنن .
هەر تۆیەکەو
لەگەڵ خەندەی ژەهراویدا
تیرەکانیان
بە ناو چەوانی سەماوە ئەنێن !
شمشێری چەماوە
ئەخەنە گەردنی گوڵ و
بەتاڵ لە سروشتی ئینسانی
دای ئەماڵن لەبۆن جوانی
تۆی ئەهریمەن
بە پێکەنینە دزراوەکان
بە بروسکەو بە باران و
بە خودا و بە ئاسمان
پێ ئەکەنی !
بە فەنا بونی پێکەنین
پێ ئەکەنی !
منیش لێرە
چاوم بڕیوەتە تروسکاییەکی لێڵ و
بۆ ئایندە …
هێندەی پێکەنیکانی تۆ
” ئەگریــــــــــم “

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com