نوچه نێت
نووسه‌رێكى تورك داوا له هه‌ده‌چه ده‌كات خۆى له راسپارده‌یى په‌كه‌كه نه‌جات بدات، پێشیوایه بێده‌نگبوونى له‌یلا زانا گومانى تێدایه.
كه‌مال ئۆزتورك یه‌كێك له نووسه‌ره‌كانى تورك وتارێكى نووسیوه به‌ناوى” داخستنى هه‌ده‌په یان ده‌ربازكردنى”. ئۆز تورك ئه‌و وتاره‌ى له‌چه‌ند سایت و رۆژنامه‌یه‌ك بڵاوكردۆته‌وه. وه‌ك توركێك سه‌ره‌تاى ئه‌وه‌ى ده‌ربڕیوه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه دانییه، ئه‌و حزبه كوردییه دابخرێت، به‌ڵام پێیوایه ده‌بێت هه‌ده‌په له‌ژێر راسپارده‌یى په‌كه‌كه و قه‌ندیل بێته ده‌ره‌وه. كه‌مال ئۆزتورك ده‌ڵێ” من له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى هه‌ده‌په له سیاسه‌ت و په‌ڕله‌مان و نوێنه‌رایه‌تى كوردان. به‌ڵام ده‌بێت هه‌ده‌په‌ش خۆى له راسپارده‌یى نه‌جات بدات. ده‌بێت كۆتایى به‌وه بهێنێت راسپارده‌ى چه‌ك و قه‌ندیل و ده‌ره‌وه و عه‌له‌وییه‌كان و كورده‌كان و چه‌په‌كانى ناو حزب بێت”. ئه‌و به‌دوورى نازانێ كه‌لایه‌نگرانى هه‌ده‌په له‌و وتاره و وه‌سفانه توڕه‌بن و بۆیه ده‌ڵێ” لایه‌نگرانى هه‌ده‌په توڕه مه‌بن ئه‌و ئاژاوه و سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه و جیاوازییه به‌بۆنه‌ى راسپارده‌وه‌یه. یان ئێوه خۆتان ئه‌و ئاژاوه‌یه دروست ده‌كه‌ن؟ ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا هه‌ڵوێستى ئێوه شلۆقتره!”
له‌گه‌ڵئه‌وه‌ى كه‌مال ئۆزتورك پێیوایه كه‌سانێك هه‌ن له‌هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ى ئاشتى دانین، كه‌چى پێچه‌وانه‌وه نكۆڵى له‌وه ناكرێت كه كه‌سانى دیكه له‌ناو هه‌ده‌په و كورد هه‌یه كه ئه‌و نووسه‌ره به خاوه‌ن” ویژدانى زیندوو” ناوده‌بات” یه‌كێكیش له‌وان كه له‌یلا زانایه. ئه‌و نووسه‌ره پرسیار ده‌كات ده‌ڵێ” من ته‌نها ناوێك ده‌هێنم و ده‌پرسم، بۆچى هیچ لێدوانێك له‌لایه‌ن له‌یلا زاناوه نادرێت كه یه‌كێك له سیمبوله‌كانى بزووتنه‌وه‌ى كوردى و گرنگترین كه‌سایه‌تیه‌كانیه‌تى؟ ئایا پێتانوانییه سه‌یر بێت ئه‌و كه‌سایه‌تییه گرنگه به‌و ئاسته له مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كان دوور بێت”. نووسه‌ر ئه‌و گومان له‌وتاره‌كه‌ى دروست ده‌كات و هه‌وڵى وه‌ڵامدانه‌وه‌شى نادات.
گومان له‌بێده‌نگبوونى له‌یلا زانا ده‌كرێت
0
Share.