نوچه نێت
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش سه‌رۆكى هه‌ده‌په له دیمانه‌یه‌كى دا ده‌ڵێ” پاڵپشتى ئه‌و كارانه ناكه‌ین كه په‌كه‌كه ئه‌نجامى ده‌دات”
له‌دیمانه‌یه‌كى دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ZDF ى ئه‌ڵمانى سه‌لاحه‌دین دیمرتاش ده‌ڵێ” ئێمه پاڵپشتى له‌و كارانه ناكه‌ین كه په‌كه‌كه ئه‌نجامى ده‌دات و نێوانى ئێمه و ئه‌وكارانه دیاره” ده‌شڵێ” كاتێك شوێنێك ده‌سوتێ و زیان به‌شێوێنێك ده‌گات ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وكارانه نین،چونكه موڵكى هه‌موومانه” سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ره‌خنه له‌و كه‌سانه ده‌گرێت كه‌حزبه‌كه‌ى به‌په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. له‌چه‌ندین بۆنه‌ى جیاواز ده‌میرتاش جه‌خت له‌سه‌ر جیاوازى حزبه‌كه‌ى ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌ر دوێنێ له دیمانه‌یه‌كى رادیكاڵى توركى ده‌ڵێ” من ناچار نیم وه‌ك قه‌ندیل بیر بكه‌مه‌وه”.
ده‌میرتاش: پاڵپشتى ئه‌و كارانه ناكه‌ین كه په‌كه‌كه ئه‌نجامى ده‌دات
0
Share.