مەلا مستەفا هەنارەیی : ڕۆژەکانی نێوان من و تۆ
یه‌ك ماچ و
دوو لێوو
سێ هه‌م خۆشه‌ویستی ،،،
چوار ژووری دڵ
بۆ پێنج هه‌ستم ،،،
شه‌شه‌م ڕۆژی ده‌وامم بوو
خۆشم ویستی ،،،
له حه‌وتوویه‌كی عه‌شقت دا
هه‌شت جار مه‌ستیم به‌سه‌ر ناوتا ئه‌توێته‌وه ،،
له نۆهه‌مین ژوانی دڵتا ،
تاڵیه‌كانی كاتژمێر ده م بیردێته‌وه ،،،
یانزه خه‌م و
دوانزه نیگا ،،
وه‌كو سیانزه هات و
به‌ختی ناوچاوان بوو ،،
له ڕووخساری مانگی چوارده‌ت
پانزه‌ی مانگت به‌ڵێندان بوو ،،،
كه‌چی ئه‌و هه‌موو عه‌شقه‌ی تۆ
شانزه ڕۆژ خۆشی تێ په‌ڕاند
حه‌ڤده په‌ڕ بوو گوڵی عه‌شقم
نه‌فامی تۆ هه‌ڵی وه‌راند…