نوچەنێت-سی ئێن ئێن
ئەمڕۆ شەممە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاوی كردەوە كە تەنیا لە مانگی تەموزی رابردوودا 1332 كەس لە عێراق كوژراون كە 844 كەسیان خەڵكی مەدەنی بوون، جگە لەوانە 2108 كەسی دیكەش برینداربوون.
بەگوێرەی راگەیەنراوەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان لەناو بریندارەكانیش 1616 كەسیان خەڵكی مەدەنین.
دەربارەی قوربانییە سەربازییەكانیش ئاماژە كراوە بە كوژرانی 488 كەس كە قوربانییانی پێشكەرگەش دەگرێتەوە، بەڵام ئاكارەكان قوربانییانی سوپا و میلیشیا شیعەكان لە شەڕی ئەنبار ناگرێتەوە، كە بڕوادەكرێت زۆرترین قوربانیی سەربازی تێدابووبێت.
بەیاننامەكە دەلێت شاری بەغدا زۆرترین ژمارەی قوربانییانی بەركەوتوە بەوەی 335 كوژراو و 756 برینداری تەنیا لە مانگی رابردوو هەبووە.
دوابەدوای بەغدا، پارێزگای دیالە دێت كە 170 كوژراو و 284 برینداری هەبووە، پاشان پارێزگای سەڵاحەدین كە 64 كوژراو و 74 برینداری هەبووە، پاشان موسڵ كە 101 كوژراو و 28 برینداری تێدابووە و لە كۆتایی لیستەكەشدا پارێزگای كەركووك دێت كە 26 كوژراو و 11 برینداری هەبووە.
ئەو زانیارییە سنووردارانەی لە ئەنبارەوە بە نەتەوە یەكگرتووەكان گەیشتوون ئاماژە بە 147 كوژراو و 453 برینداری مەدەنی دەكەن.