ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌هه‌ستیاری قۆناغه‌كه تێبگات و به‌رپرسانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، به‌ره‌نجامی ئیجابی ده‌بێت
پرسیاری هه‌فته، گۆشه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی نوچه‌نێته، تێیدا ئه‌بوبه‌كر عه‌لی هه‌فتانه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی نوچه‌نێت ده‌داته‌وه.
نوچه‌نێت: هه‌ڵپه‌ساردنی كۆبونه‌وه‌كان چ به‌رئه‌نجامێكی ده‌بێت ؟
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، ده‌بێت له جۆری مامه‌ڵه‌و كاردانه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، كه لێره‌دا هه‌ردوو پارته فه‌رمانڕه‌واكه‌یه تێبگه‌ین، چونكه جۆری وه‌ڵامدانه‌وه و هه‌ڵوێستگیری ئه‌وان، ئه‌و به‌ره‌نجامانه دیاری ده‌كات، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌كه كاردانه‌وه‌و گرژی و مه‌غروری و شێوازه ته‌قلیدییه خراپه‌كانی له‌مه‌وپێشی مامه‌ڵه‌ی حزبی كوردی له كۆمه‌ڵێ كێشه‌دا به‌سه‌ردا زاڵ بێت، له دیدێكی حزبی و گروپی و ململانێی نێوان ئۆپۆزسیۆن و دووهێزه‌كه دابڕێژێت، نه‌ك خه‌مه نیشتمانیه گه‌وره‌كان، واته ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه بێ منه‌تی و ( احراج ) كردنی ئۆپۆزسیۆنی پێوه دیار بوو، له ڕێی مامه‌ڵه‌یه‌كی ( انتقائی ) ئه‌وه‌ی له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌دا هاتووه، وه هه‌ندێ ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات سور بێت له‌سه‌ر ئه‌و بیركردنه‌وه شێواوه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆسزیۆن هه‌ولی ڕوخاندنیان داوه و له‌ڕێی لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت گۆڕاوه، ده‌بێت ئێستا سزاكه‌ی وه‌ربگرن، له‌وانه‌ش له ڕێی بڕینی یارمه‌تییه مانگانه‌كه‌یان و به‌كارهێنانی ئه‌و یارمه‌تیه‌وه، ئامڕازێكی نانبڕین و فشار‌و سوكایه‌تی و ئازاردانی ڕوحی له یه‌ك كاتدا، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه به‌ره‌نجامه‌كانی باش نابێت و ڕه‌نگه هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ره‌سهێنان له گفتوگۆكان بكات و پێشبینی كردنی دوای ئه‌وه و ئه‌و ده‌رهاوێشتانه‌ی لێشی ده‌كه‌وێته‌وه له ئێستادا ئاسان نیه.
به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌ركی به بوونی قه‌یرانه سیاسییه‌كه‌ی ئێستای هه‌رێم كردووه و به‌جۆری مامه‌ڵه‌ی خۆیدا چۆوه‌و، له هه‌ستیاری قۆناغه‌كه له‌سه‌ر ئاستی بۆ عێراق و كوردستان و ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێگه‌یشتن و، له ئاسۆی بیركردنه‌وه‌یه‌كی نه‌رم و فراوان و به‌گیانی له خۆگرتنی دۆخه‌كه‌و، كه‌م كردنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر و، لێپرسراوانه و هۆشیارانه و ستراتیژیانه و دور بینانه مامه‌ڵه‌ی كرد‌و، وه‌ڵامێكی هاوسه‌نگ و ئومێد به‌خشی به به‌یاننامه‌كه‌یان دایه‌وه، ئه‌وا ده‌ره‌نجامه‌كانی زۆر ئیجابی ده‌بن و بناغه‌یه‌كی كۆنكرێتی تر و پته‌وتر و ئومێد به‌خشتر ده‌خاته به‌رده‌م گفتوگۆكان و پردی متمانه‌ی دولایه‌نه‌ش به‌هێز تر ده‌كات و هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كێشه‌و قه‌یرانه‌كان به گوژمتر ده‌كات، گرنگیشه هه‌ندێ ئه‌جێندای ململانێی حزبی كه په‌یوه‌سته به مێژووی به‌شێ له‌پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، له ئه‌جێندای ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمدا جیا بكرێته‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌زموون و كوردستان له ڕێی موجامه‌له كردن و ڕاگرتنی هه‌ندێ هاوكێشه و هاوسه‌نگی نێوان پارته فه‌رمانڕه‌واكان باجه‌كه‌ی نه‌دات .
به‌ش به‌حاڵی خۆشم پڕ به‌دڵ ئاواته خوازم دوو پارته فه‌رمانڕه‌واكه، شێوازی دووه‌م هه‌ڵبژێرن، چونكه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ست به لێپرسراوێتی كردنی سیاسی و ئه‌خلاقیه، پێویستی یه‌كی ئه‌م قۆناغه‌یه، ناهێڵێ جارێكی دی بكه‌وینه‌وه به‌رده‌م ململانێیه‌كی كراوه‌ی واوه، ئه‌و سه‌رمان لێ دیار نه‌بێت، ئه‌م مامه‌ڵه‌ش باجی وای ناوێت و گه‌ر ئیراده‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و، به‌شه‌ریك سه‌یركردن و ڕاسته‌قینه‌ی ئۆپۆزسیۆن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا له ئارادا بێت، ده‌توانرێت خودی ئه‌مه بكرێته ده‌رفه‌تێكی تری له یه‌كتر تێگه‌یشتنی و كاری هاوبه‌ش و دورخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاو هه‌رێمه‌كه‌مان له هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی جۆراو جۆر.
به‌و هیوایه .