نوچه نێت
ئه‌نجومه‌نى یه‌كێتى ئه‌وروپا یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ جێبه‌جێكردنى رێكه‌وتنى ئه‌تۆمى ده‌نێت و وا بڕیاره به‌شێك له‌گه‌مارۆكانى سه‌ر ئێران هه‌ڵگرێت.
ماڵَپەڕی زانیاری ئەنجومەنی یەکێتی ئەورووپا،وێڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵَە،ئاماژەی داوە بە بڕیارنامەی ژمار ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بەو پێیە بەشێک لە گەمارۆکانی سەرئێران هەڵدەگیرێن ئەگەر ئێران ئاراستەی بەرنامە ئەتۆمیەکەی بە شێوەیەکی ئاشتیانە بەرەو پێش ببات.
لە راگەیەندراوی چاپەمەنی ئەنجومەنی یەکێتی ئەورووپادا هاتووە”رێوشوێنە یاساییەکانی پەسەندکراو لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە حوکمی یاسای یەکێتی ئەورووپایان هەیە”.
پێویست بە ئاماژەیە کە یەکێتی ئەورووپا،جگە لە گەمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایش،لە ٢٠٠٧ بەماوە کۆمەڵێک گەمارۆی دیکەی لە بوارەکانی وزەی ناو‌کی، سەنعەتی موووشەکی ،هەوا وفەزا، بواری ماڵی و بانکی ، بەستەری زانستی و توێژێنەوە پەسەند کردووە.