نوچه نێت
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشكراى ده‌كات وابڕیاره ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه‌یان بۆ تاوتوێكردنى باجى په‌یوه‌ندییه‌كان كۆببنه‌وه.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكراى كردووه ئه‌مڕۆ شه‌ممه لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و باجه‌ى له‌كۆمپانییه‌كانى په‌یوه‌ندى وه‌رده‌گیرێت. مه‌سعود به‌دوورى نازانێ لیژنه‌كه‌یان میواندارى وشیار زێبارى وه‌زیرى دارایى بكه‌ن بۆ هه‌مان بابه‌ت. له‌لێدوانه‌كه‌ى دا مه‌سعود جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه‌هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگرى له‌وه بكه‌ن زیان به‌هاوڵاتیان بگه‌ینن. ئه‌مه و له‌كاتى جێبه‌جێكردنى ئه‌و باجه نرخه‌كانى كارتى مۆبایل گران بووه و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایى هاوڵاتیانى لێكه‌وتۆته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك چه‌ندین ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داوا ده‌كه‌ن ئه‌و باجه به‌شێوه‌یه‌ك بێت كار له هاوڵاتیان نه‌كات.
لیژنه‌ى دارایى په‌ڕله‌مان تاوتوێى باجى په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌ن
0
Share.