ئازاد یاسین : حەز
ڕێی تێناچێت جوانێکی تر لە باوەش بگرم
باوەڕ نــــــاکەم بەرگەی خەمێــکی تر بگرم
دڵی ماتم لەناوجەستەیەکی هێند بێ هێزە
کەی ڕەوایە تابلۆی بێ گیان لە باوەش گرم
من و تۆ تەنها بەقەد تاڵە مویەک لەیەک دورین
وەلێ تۆش هەروەک خۆم ئاسا هەستت وایە
دوو ڕێبواری زۆر زۆر ماندوی یەک سنورین
هەستمان وایە نزیکین و بە یەکیش ناگەین
لە خەویشا دەست بۆ حەزی یەکتر نابەین