نوچه‌نێت-عێراق خه‌به‌ر
ئه‌ندامێكی سوننه‌ی ئه‌نجه‌مه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت ئایینده‌ی عه‌ره‌بی سوننه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی شیعه‌یه، بێئه‌وه‌ی باسی كورد و كوردستان بكات.
مشعان جبوری كه له‌سه‌ر لیستی سوننه‌كان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقه ده‌ڵێت جارێكی دیكه‌ش رووده‌كه‌مه به‌رپرسانی سوننه و پێیانده‌ڵێم پشت له رابردوو بكه‌ن و واقیعییانه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
ئه‌و وه‌كو سوننه‌یه‌ك ده‌ڵێت “ده‌بێت واز له خه‌ونی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بهێنین، ئه‌مه نه به هێرش بۆسه‌ر به‌غدا جێبه‌جێ ده‌بێت و نه به خۆپیشاندان و نه به كوده‌تا، عێراقی دوای 203 جیاوازه له عێراقی پێشووتر “.
له درێژه‌ی وته‌كانیدا ده‌ڵێت “ته‌نیا یه‌ك بژارده‌مان له‌به‌رده‌مه بۆ باشكردنی دۆخی شاره‌كانمان و كه‌سوكارمان ئه‌ویش به‌وه‌ی كه د‌رك بكه‌ین ئایینده‌مان له‌گه‌ڵ شیعه‌یه، قه‌ته‌ر و ئه‌رده‌ن و سعودیه و توركیا به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌وێت نه‌وه‌ك ئێمه”.