حیزبی كۆمۆنیست: ده‌ست له سه‌ركوتكردنی جه‌ماوه‌ری ناڕازی هه‌ڵگرن
نوچه‌نێت: سلێمانی
كۆمیته‌ی سلێمانی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه دانه‌یه‌كی ده‌ست نوچه‌نێـت كه‌وتووه، ئیدانه‌ی مامه‌ڵه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری سلێمانی ده‌كات، كه دوێنێ ده‌رهه‌ق به به كۆمه‌ڵكێك گه‌نجی سلێمانی نوناندوویانه، كه به نیاتز بوون خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن، له به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له‌لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌كات، كه “ده‌ست له سه‌ركوتكردنی جه‌ماوه‌ری ناڕازی هه‌ڵگرن”
ده‌قی به‌یاننامه‌كه ده‌خوێننه‌وه:
ده‌ست له سه‌ركوتكردنی جه‌ماوه‌ری ناڕازی هه‌ڵگرن!
دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك گه‌نج له ژێر ناوی خۆپیشاندانی خۆڕسكدا له ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و دواتریش هه‌ندێ بڵاوكراوه‌كانه‌وه ڕایانگه‌یاند كه 15.7 خۆپیشاندان ئه‌كه‌ن له مه‌یدانه‌كانی ئازادی، ئه‌مڕۆ له سه‌رای ئازادی شاری سلێمانی گه‌نجان و هاووڵاتیانێكی زۆر كۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی خۆپیشاندان. به‌ڵام هه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆوه هێزێكی زۆر له ئاسایش و پۆلیس و هێزی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان له ناوشاردا بڵاوه‌یان پێكرا به مه‌به‌ستی ترساندن و هێرش كردن و سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران.
دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێ له خۆپیشانده‌ران كه‌وتنه ووتنه‌وه‌ی شیعاری “ئازادی ئازادی” هێزه ئه‌منیه‌كان بێ بەزەیانە كه‌وتنه لێدان به شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه و ته‌نانه‌ت یه‌كێك له دوكانه‌كانی ئه‌و ناوه‌یان به‌كارهێنا بۆ لێدان و سه‌ركوتكردنی ئه‌و گه‌نجانه. ئه‌مه و هه‌واڵه‌كانیش وا ڕائه‌گه‌یه‌نن كه چه‌ند كه‌سێك دیار نه‌ماون و ڕفێندراون.
ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و هێزه ئه‌منیه‌كانیان درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رییه بۆ پاراستنی دەسەڵاتی میلیشاییان كه له 19 ی نیسانه‌وه بۆ خه‌فه كردنی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك ده‌ستیان پێكرد و به دواشیدا چه‌ندین كه‌سیان له هه‌ڵسوڕاوه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی 17 ی شوبات و ڕۆژانی دوایی ڕفاند و ده‌ستگیریان كردن. سیاسه‌تی سه‌ركوت و زیندانیكردن و ئەشكەنجەو ڕفاندن له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردایه‌تیه‌وه مایه‌ی ریسوایی و نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تی هه‌موو جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز و نارازی و ڕاپه‌ڕیوە . ئێمه ته‌واوی هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ئه‌مڕۆی هێزه ئه‌منیه‌كان ریسوا‌و مه‌حكوم ئه‌كه‌ین، ئەوە ڕائه‌گه‌یه‌نین كه باشتر وایه ده‌سه‌ڵات ده‌ست له‌م سه‌ركوتگه‌رییه هه‌ڵگرێ و دەست بەجێ وەلام بە خواستەكانی خەڵك بداتەوە، بە ئامرازی ترس و سەركوت نەك ناتوانی دەسەلاتەكەی تاسەر بپارێزێت، بەڵكو كینەو تورەیی و نەفرەتی جەماەری كوردستان لە بەرامبەریدا زیاتر‌و زیاتر دەبێت و ناتوانن له‌و حوكمه‌ی كه جه‌ماوه‌ر به‌سه‌ر هه‌ر هێزێكی سه‌ركوتگه‌ردا ئه‌یدات خۆیان ده‌رباز بكه‌ن.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
كۆمیته‌ی سلێمانی
15.07.2011