نوچه‌نێت-عه‌ره‌بی جه‌دید
سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی ده‌ڵێت فشارێكی زۆر له‌سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌یه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی شیعه و سه‌رانی میلیشیای شیعه‌وه تاوه‌كوو نزمی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان بخاته ئه‌ستۆی وه‌زیره سوننه‌كان و دواتر له‌كار لایان ببات.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویستووه ناوی بڵاوبكرێته‌وه به رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دیدی چاپی له‌نده‌نی وتوه ئێستا عه‌بادی كه‌وتووه‌ته ژێرباری ئه‌و فشارانه و تاڕاده‌یه‌ك ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه.
هه‌رچی سوننه‌كانیشه ئه‌وه پێده‌چێ بزانن فشاری شیعه‌كان به‌هێزه بۆیه لیستێكیان ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ناوی جێگره‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیرانه‌ی ئێستا بده‌نه عه‌بادی، هه‌تا لێیان هه‌ڵبژێرێت و وه‌زیره نوێیه‌كانیش هه‌ر له لیستی سوننه‌كان بن.
چوارشه‌ممه‌ی پێشوو لیستی سوونه‌كان كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای وه‌زیره سوننه‌كان. له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار دراوه جگه له بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ندێك داواكارییان بۆ عه‌بادی نووسیوه، له‌وانه: ئاسانكاری بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی ئاواره سوننه‌كان بۆ به‌غدا، وه‌ستاندنی تۆپبارانی هه‌ڕه‌مه‌كی فه‌للوجه، یاسای پاسه‌وانی نیشتیمانی و ده‌ستپێكردنه‌وه به خه‌رجكردنی موچه‌ی خه‌ڵكی اوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش.