نوچه نێت
خۆپیشاندان له به‌غدا ده‌ستى پێكردووه و خۆپیشانده‌ر داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زیرى كاره‌با ده‌كه‌ن، پیاوانى ئایینیش هۆشیارى ده‌ده‌ن كه خۆپیشاندانه‌كه به‌سیاسى نه‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سه‌ر له‌ئێواره بڕیاره خۆپیشاندانێكى گه‌وره له به‌غدا ئه‌نجام بدرێت بۆ نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و داواى سه‌ره‌كى خۆپیشانده‌رانیش بریتیه له‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زیرى كاره‌با. هه‌ر بۆیه له‌چاودێریكردنى نوچه بۆ چه‌ند سایتێكى عێراق زانیویه‌تى كه گردبوونه‌وه‌ى سه‌ره‌تاى و جموجۆڵ ده‌ستى پێكردووه. پیاوانى ئایینش به‌تایبه‌تى پیاوانى شیعه له وتارى هه‌یینى دا ئه‌مڕۆ وێراى سه‌رزه‌نشتكردنى به‌رپرسان و لایه‌نه سیاسیه‌كان داوایان له هاوڵاتیان كردووه خۆپیشاندانه‌كانیان له دروشمى سیاسى به‌دوور بگرن و رێگه‌نه‌ده‌ن داواكانیان به‌سیاسى بكرێت.
خۆپیشاندان ده‌ستى پێكرد و پیاوانى ئایینى هۆشیارى ده‌ده‌ن
0
Share.