نوچه‌نێت-ئه‌لته‌غیر
دوای شه‌ڕێكی توند و خوێناویی له پارێزگای ئه‌نبار، هێشتا سوپای عێراق و میلیشیا شیعه‌كان پێشڕه‌وییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌و پارێزگایه‌دا نه‌كردووه، حه‌شدی شه‌عبیش لێدوانێكی سه‌یر له‌و باره‌یه‌وه ده‌دات.
كه‌ریم ئه‌لنوری فه‌رمانده له حه‌شدی شه‌عبی له نوێترین لێدوانی‌دا ده‌ڵێت هێرشكردنی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی بۆسه‌ر شاری رومادی ته‌نیا مانۆڕه و بۆ ئه‌وه‌یه فشار له‌سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی فه‌للوجه كه‌م ببێته‌وه و بواری ده‌رچوونیان هه‌بێت له شاره‌كه.