نوچه نێت
مارك تۆنه‌ر وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دا به‌رگرى له توركیا كرد و وتى” په‌كه‌كه ده‌ستى به‌شه‌ڕ كرده‌وه، توركیا ته‌نها به‌رگرى له‌خۆى ده‌كات”.
مارك تۆنه‌ر وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌پرێس كۆنفرانسى رۆژانه‌ى دا، وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه‌ى دایه‌وه كه له‌باره‌ى رێكه‌وتنى نێوان توركیا و ئه‌مریكا لێى كرا. تۆنه‌ر ره‌تى كرده‌وه ئه‌و هێرشانه‌ى كه توركیا له‌عێراق دژى په‌كه‌كه ئه‌نجامى ده‌دات كاریگه‌رى به‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌وه هه‌بێت كه ئه‌مریكا له سوریا له‌گه‌ڵ كورده‌كان هه‌یه‌تى و تۆنه‌ر وتى” هه‌رگیز ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه دروست نییه”. له‌به‌رى ئه‌و شه‌ڕه‌ى نێوان په‌كه‌كه و هێزه‌كانى توركیاش تۆنه‌ر وتى” په‌كه‌كه چه‌ند هێرشێكى كرده سه‌ر سه‌رباز و پۆلیسى تورك. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌و هێرشانه‌ى توركیا ئه‌نجامى ده‌دات به‌لاى ئێمه‌وه به‌رگركردنه له‌خۆى. تێڕوانینیشمان بۆ په‌كه‌كه روونه كه رێكخراوێكى تیرۆریستى بیانییه له‌توركیا”.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا: په‌كه‌كه ده‌ستى پێكرد توركیا ته‌نها به‌رگرى كردووه
0
Share.