نوچه نێت
باراك ئۆباماى سهرۆكى ئهمریكا داوا له لایهنگرانى رێكهوتنه ئهتۆمییهكهى ئێران دهكات پهیوهندى بهكۆنگرێسى ئهمریكاوه بكهن بۆ ئهوهى لهوێ رووبهرووى ئهو لۆبیانه ببنهوه كهكار بۆ رهتكردنهوهى رێكهوتنهكه دهكهن.
لەدرێژەی هەوڵەکانی کۆشکی سپی، بۆ بەئەنجام گەیاندنی رێکەوتنی ناوکی لە گەڵ ئێران، باراک ئۆباما سەرکۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمریکا، داوای لە لایەنگرانی رێکەوتنی ناوکی کردووە کە دەنگی خۆیان بگەیێننە کۆنگرێسی ئەم وڵاتە تا رووبەرووی لۆبیەکانی نەیار و دژ بە رێکەوتن ببنەوە کە بە ملیۆنان دۆلاریان سەرفی ئەم کارە ی خۆیان کردووە.
ئۆباما لە کۆنفرانسێکی تەلەفوونیدا لە گەڵ گرووپەکانی لایەنگری رێکەوتنی ناوکی هۆشداردا و وتى”ئیستا دژبەرانی ئەم رێکەوتنە،روویان کردۆتە نووسینگەکانی کۆنگرێس و زۆرێک لە ئەندامەکانیان خستۆتە ژێر گوشارەوە”.لە درێژەدا ئاماژەی بەوە داوە کە لایەنەکانی نەیاری ئەم رێکەوتنە بۆ وێنە ئەنجومەنی پێوەندییە گشتیەکانی ئەمریکا وئیسرائیل،ئایپێک،٢٠ ملیۆن دۆلاریان بۆ پروپاگاندهی تەلەفزیۆنی دژ بە رێکەوتنەکە سەرف کردووە تا لەم رێگەوە ئەندامانی کۆنگرێس بخەنە ژێر گوشارەوە”.
ئۆباما هەروەها رایگەیاندووە”وێرای ئەوەی کە هەندێک لە ئەندامانی کۆنگرێس ئیستدلالی نەیارانی رێکەوتنەکەیان بە لاوە پەسەند نییە ، بەڵام بەو حاڵەشەوە لە ژێر ئەم شانتاژە سیاسیانەدا تووشی دڕدۆنگی دەبن”.
هٶشداری دان دەربارەی دووبارەبوونەوەی شەڕی عێراق
لایەنگران و نەیارانی رێکەوتن لە گەڵ ئێران، بۆ راکێشانی بیرورای گشتیی ئەمریکا مونافسەی یەکتر دەکەن.راپرسیەکی ئەم دواییانە وا نیشان دەدات کە ٥٤%ی خەڵکی ئەمریکا خوازیاری دژایەتی کردنی کۆنگرێسن لە گەڵ رێکەوتنەکە.ئۆباما بە لایەنگرانی رێکەوتنیشی راگەیاندووە”لۆبیگەری نەیاران زۆر بە هێز وبێ رەحمە و گەلێک ئیمکاناتی ماڵی و دارایی بە دەستەوەیە.لە غیابی دەنگی ئێوە لە پشتیوانی کردن لە رێکەوتنەکە،دەبینن هەو ئەو هێز ولایەنانەی کە ئێمەیان راکێشی شەری عێراق کرد،هەلومەرجێک دەڕەخسێنن کە هەل و دەرفەتێکی میژووییمان لە کیس بچێ و جارێکی دیکە بە سەر شەڕێکی دیکەی سەربازیدا بکەوین”.ئۆباما هەلومەرجی ئێستای لە گەڵ شەڕی عێراق بەراورد کردووە و دەشڵێ”لە هیج بڕیارێک بە رادەی ئەم رێکەوتنە ناوکیە دلنیا نەبووە”.
کۆشکی سپى رایگەیاندووە تا وەکوو ئیستا ،لایەنگرانی رێکەوتن لە رێگەی ٧١ هەزار ئیمەیل و ٦٤هەزار پهیوەندی تەلەفوونی داوایان لە کۆنگرێسی ئەم وڵاتە کردووە کە رێکەوتنەکە رەت نەکەنەوە.
داخوازی ئۆمابا لە لایەنگرانی رێکەوتنی ئهتۆمى ئێران:پهیوەندی بە کۆنگرێسەوە بکەن
0
Share.