نوچەنێت.ههولێر:
جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم،لە جنێف پابهندبوونی ههرێم به نههێشتنی ئهشكهنجهدانی زیندانیان دووپات دەكاتەوەو رایدەگەێنێت،ئەشكەنجەدان بە هەموو شێوە و جۆرەكانییەوە بە سەرپێچی كردن لە مافی مرۆڤی دەزانین.
دیندار زێباری،جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوە بۆ كاروباری رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوون و وەڵامدانەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان لە(55)ـەمین خولی لیژنەی قەڵاچۆكردنی نەهێشتنی ئەشكەنجەدان كە لە شاری ژنێفی سویسرا سازكرا وتاری هەرێمی كوردستانی پێشكەش كرد و رایگهیاند: ئێمە لە حكومەتی هەرێم ئەشكەنجەدان بە هەموو شێوە و جۆرەكانییەوە بە سەرپێچی كردن لە مافی مرۆڤی دەزانین،بۆیە پابەندبوونی خۆمان بەو پرەنسیپانە دووپات دەكەینەوە كە نەتەوەیەكگرتووەكان دایناوە و ماف و كەرامەتی مرۆڤ دەپارێزن، لەم روانگەیەوە و بەپێی یاسا و رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەشكەنجەدان قەدەغە كراوە و هیچ كارمەندێكی وزارەتی ناوخۆ و دامودەزگاكانی ئاساییشی هەرێم لە هەر پلە و پۆستێكدا بێت ئەشكەنجەدان بەكار بهێنێت دژی راگیراوان و تۆمەتباران و سزا دراوان بە مەبەستی دەستكەوتنی زانیاری و دان پێدانانی زۆرەملێ ئهوا بەگوێرهی ماددی (19)ی دەستووری هەمیشەیی عێراق سزا دەدرێ.
دیندار زێباری ئامادەیی حكومەتی هەرێمی نیشاندا بۆ هەماهەنگی و یارمەتیدانی ئاژانسەكانی یوئێن و رێكخراوە حكومی و ناحكومییەكانی تایبەت بە نەهێشتنی ئەشكەنجەدان بۆ ئەوەی سەردانی بنكەكانی راگرتن و گواستنەوە و بنكەكانی چاكسازی بكەن بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری رەوشی ژیانیان بن و دڵنیا بن لە نەبوونی ئەشكەنجەدان لەم بنكانە.