3رێکخراوی مافی مرۆڤ سەردانی بەرپرسانی ئەوروپیان بۆ ئێران مەحکوم کرد

0

نوچه‌ نێت

فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کۆمەڵه‌كانى مافی مرۆڤ،سەنتەری داکۆکۆکارانی مافی مرڤ، کۆمەڵگای بەرگری لە مافی مرۆڤ لە دوتوێی راگەیەندراوێکدا سەردانی کاربەدەستانی ئەوروپیان بۆ ئێران مەحکوم کرد.

عەبدولکەریم لاهیجی، سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵه‌کانی مافەکانی مرۆڤ، رایگەیاندووە”پێمانوایە کە رێگای داهاتوو لە میانەی گفتوگۆوە تێپەر دەبی،بەڵام دەوڵەتەکان ناتوانن ئەم حەقیقەتە پشتگوێ بخەن کە ئێران لە ئاستی جیهاندا پلەی دووەمی هەیە لە مەسەلەی ئیعدام و ئێستاش بە تەمایە کۆمەڵێکی گەنجی حوکم دراو لە سێدارە بدات”.

دوابەدوای رێکەوتنی ئه‌تۆمى و لە م رۆژانەی دوایی زیگمار گابریەل، جێگری راوێژكارى ئەڵمانیا  فێدریکا مۆگرینی،بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و لۆران فابیۆس وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی ئێرانیان کردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لەمیانەی ئەم چاوپێکەوتنانەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی هیچ باسێکیان دەربارەی دۆخی مافی مرۆڤ لەم وڵاتە نەهێناوەتە ئاراوە.

هاوکات راگەیەندراوی هاوبەشی ئەم سی رێکخراوە دەڵێ”بەڕێوەچوونی سزای ئیعدام لە ئێران بە درێژایی ساڵانی رابردوو  زیادی کردووە و لە ئەگەری درێژه‌کێشانی ئەم رەوتە بەو خێرایەی کە بەخۆوەی گرتووە ،ساڵی ٢٠١٥  لە دوای ساڵی ١٩٨٩ رێکۆردی ئیعدام بۆ بۆ خۆی تۆمار دەکات.بە پێی راگەیەندراوەکە،لە ١ی ژانویە تا ١٥ ژوئیەی ٢٠١٥ ،کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ئێعدامی ٢٤٦ کەسی بەرێوەبردووە.هەندێک لە سەرچاوەکانی دیکەی هەواڵ،ئەم رێژەیان تا ٤٤٨ کەس ناساندووە”.

لاهیجی لە درێژەدا لێدوانه‌كانى دەڵێ”ویڕای ئەوەی کە پێوەندیەکانی ئێران و رۆژئاوا  ئاسایی دەبێتەوە بەو حاڵەشەوە ئەگەری رەوتی سزای ئعیدام لەم وڵاتە رووی لە زیادبوونە،سەرباری ئەوەش کە ئیعدامی تازەلاوان و گەنجان بە پێی یاسای نیودەوڵەتی قەدەغە کراوە بەڵێم ئێران لەم سیاسەتەی خۆی بەردەوامە”.لاهیجی دەشڵێ”کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بەتایبەتی یەکیەتی ئەورووپا دەبی لەم بارەوە هەلوێستی جیدیان هەبێ  و دەبێ هەست بە بەرپرسایەتی بکەن و پێش بە سەرکوت و پێشێککردنی مافی مرۆڤ بگرن لەم وڵاتە”.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com