نوچەنێت.هه‌ولێر:
لەبەرامبەر ئەوەی پەرلەمانتارێكی گۆڕان دەستخۆشی لەپەكەكە كرد لەسەر تەقاندنەوەی بۆری نەوتی كوردستان ئارى هەرسین پەرلەمانتاری پارتی داوایەك لە حیزبەكەی دەكات و دەڵێت،دانوسان به‌سه و ته‌واو. با ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران مفاوه‌زه بكه‌ین یان با بیكه‌ینه دوو ئیداره‌یی و نه هێڵین موئامه‌ره‌ی شه‌ڕی براكوژی سه‌ر بگرێت.
دەقی نامەكەی ئاری هه‌رسین كە لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردوەتەوە:
بۆ به‌ڕێز مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان:
كه كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێكی نه‌فس نزم ده‌ستخۆشی له ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی ( هه‌رێمی كوردستان – توركیا) بكه‌ن، دانوسان به‌سه و ته‌واو. یان با ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران مفاوه‌زه بكه‌ین (نه‌ك له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره كانیان)، یان هه‌ر ئێستا با بیكه‌ینه دوو ئیداره‌یی و نه هێڵین موئامه‌ره‌ی شه‌ڕی براكوژی سه‌ر بگرێت و ساڵی (١٩٦٤) دووباره بێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا…
ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین
سلێمانی ٢٠١٥/٧/٣١