ئالان شێواو : پرسیار
گه ربمه وێ
تۆله بیرکه م ..
ده بێ شــــان بکه م به ژێریا
چی بزه یه بیتۆرێــــنم
هه رچی شــــادیمه زویر که م .
گه ربمه وێ
لـــه خه یاڵما
هــه تا ئه به د شوێن بزرت که م ،
ئه شێ به رگه ی ئه وه بگرم
دڵ به چاوما بێته خۆارێ و
له کۆڵم بگرم باره خــــه م ….
گه ربه نیاز بم
بۆ هه میشه ….بێ هـــاوڕاز بم ،
بێ به ش
له سۆز و لـــه ناز بـــم …..
ئه وســــا
خـــتووره ی ئه وه د ێــــنمه دڵ،
له چاوی خۆم
ده یچه قێنم وه کو چقڵ.
لاشه ی کفتی یادگارانت ڕه وانه که م
بۆ ووڵاتی فه رامۆشی.
ئه ویادانه ی ..که ده یان جار
به هۆکاری ئه وانه وه ..باده ی شادمانیم نۆشی..
به ڵێ ئازیز
گه ربمه وێ
پێ به جه رگی خۆما بنێم
نه مێنم له بیـــــری تۆدا،
ده بێ ئــــستا به زیندووی
جاڕی مه رگی ناوا ده ده م
به ڕۆژی ڕوون ..ڕێک له گه رمای نیوه ڕۆدا.
من ده پرسم
که سێ هه یه شادیخانه ی خۆی بڕمێنێ
بێ بـــــــاکانه؟
ئه گه ر نیـــه
بۆ پێم ده ڵێی …له بیرم که
واده زانی
له بیر کردن،،،،،،وا ئـــــاســـــانــــه!!