سارای پایز : ئازیز
ئێوارەیە وەك ئەو ئێوارەیەی
دەساڵ بەسەریا ڕۆشتووە
كەسێكی تر لەجێگەی تۆ
هەرلەوشوێنە دانیشتووە
كەسێكی تر هەروەكو تۆ
َكەمێك ڕیشن كەمێك موزەرد
هەروەكو تۆَ غەم بارومەست
خەیاڵی بۆدوور ڕۆشتووە
دیارە زۆردوور
بەوخەیاڵەوە دەڵێم
خۆزگە ئازیز
وێنەیەكتم بەدیواری گلێنەما هەڵواسیایە
چرپەیەكتم لەناو گوێما هەڵگرتایە
خۆزگە بۆنی جگەرەكەت عەتربوایە
هەموڕۆژێك پسكە یەكم لەخۆم بایە