رێژیر ئیسماعیل : تۆ لە کوێێ ؟

0

رێژیر ئیسماعیل : تۆ لە کوێێ ؟

روو لە هەر کەسێ،ئەکەم
پرسیاری سۆراغی تۆی لێئەکەم
دەگەمە هەر رێبوارێ
هەر گەریدەیێ
لەهەر شوێنێ نامۆیێ ببینم
بۆ سۆراغی تۆ لێی ئەپرسم !!
خۆزگە مانگ ئەبووی
گەر دووریشبای هەرنا
کە سەیری ئاسمانم ئەکرد
یا لە دەریایەکم ئەروانی تۆم ئەبینی !
سەد بریا باران ئەبووی
گەر هەموو وەرزێکیش نەبا
خۆ لەزستان دا بەرم ئەکەوتی !
حەزم ئەکرد خەزانێکی بە رەحم بای
لەگەل پاییزان ئەهاتی و
یەکە یەکە خەمە زەردەکانم ئەوەری !
ئەفسوس مرۆڤی
مرۆڤ کە رۆیی گەرانەوەی نییە
لەساتێکا خۆی ون ئەکا و
گەر بیەوێ
لەمانگ جوانتر دەردەکەوێ
لە باران نەرمتر بەرت ئەکەوێ
لە خەزان بەرەحمتر خەمە زەردەکانت دەوەرێنێ
گەر نەشیەوێ ، بێهودەیە ئەو چاوەروانییە !!

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com