هیوا رەمەزان : ناژار
ئەگەر زستانێکی دژواری
بێزاری هاوینێکی تۆزاوم
ئەگەر دارستانێکی چۆلی
روبارێکی سەرچاوەدارم
ئەگەر کۆترێکی هیوا بروای کۆلانەکانی سلێمانی
منالێکی سەر شێتی کۆلارە فرێنراوم
ئەگەر ئەهلی گۆشە گرتوی تەریقەتێکی
بەندەیەکی گوناهکارم
ئەگەر تیرێکی لە کەوان دەرچووی
نێچیرێکی بەستەزمانم
ئەگەر حەسرەت خواردووی رۆژگاری
کۆیلەیەکی ئازاد کراوم
ئەگەر دەنگە بە سۆزەکەی تار و ساز و گیتاری
ئاوازی دەیان شعری لە بن نەبراوم