یه‌كێتی: هه‌ر تۆڵه كردنه‌وه‌یه‌ك له بۆرییه نه‌وتییه‌كان، زیانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌ك توركیا
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
هه‌په‌گه كه باڵی سه‌ربازی پارتی كرێكارانی كوردستانه، به‌رپرسیارێتی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆرییه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌گرێته ئه‌ستۆ و ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتیش ده‌ڵێت: “هه‌ر تۆڵه كردنه‌وه‌یه‌ك له بۆرییه نه‌وتییه‌كان، زیانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌ك توركیا، زیانی هه‌ر هێرشێكیش (60) ملیۆن دۆلاره”.
رۆژی (29/ته‌مووز/2015) له شاری شه‌رناخی باكوری كوردستان ، هێرش كرایه سه‌ر بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا و ته‌قێنرایه‌وه، له دوای ئه‌و هێرشه‌یشه‌وه، به گوێره‌ی چه‌ند زانیارییه‌ك كه له میدیا كوردییه‌كانه‌وه بڵاو كراوته‌وه، هه‌په‌گه كه باڵی سه‌ربازی پارتی كرێكارانی كوردستانه، به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه راگه‌یاندووه، ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش رایگه‌یاند، زیانی هێرشه‌كانی سه‌ر ئه‌و بۆرییه نه‌وتیانه، راسته‌وخۆ بۆ هه‌رێمی كوردستانه.
دكتۆر عزه‌ت سابیر ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت وتی: “ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و بۆڕییه نه‌وتییانه، به‌لای كه‌مه‌وه (24) كاتژمێر تا (48) كاتژمێری پێده‌چێت تا چاك ده‌كرێته‌وه، (48) كاتژمێر ده‌كاته دوو رۆژ، هه‌رێمی كوردستان مانگانه بایی (900) ملیۆن دۆلار نه‌وت ده‌فرۆشێت، كه‌واته رۆژانه ده‌كاته (30) ملیۆن دۆلار، دوو رۆژ ده‌كاته (60) ملیۆن دۆلار، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر ئه‌و بۆرییه نه‌وتیانه، زیانی (60) ملیۆن دۆلار به ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت”.
دكتۆر عزه‌ت سابیر كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له بواری كارگێڕی و ئابووری و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری و ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی په‌ڕله‌مانی كوردستانه، پێیوایه ئه‌و هێرشه ده‌چێته چوارچێوه‌ی تۆڵه‌ی لایه‌نه به‌شه‌ڕهاتووه‌كانه‌وه، بۆیه به باشی زانی، كه هه‌رێمی كوردستان هه‌موو لایه‌نه به‌شه‌ڕهاتووه‌كان ئاگادار بكاته‌وه، كه ئه‌و ته‌قینه‌وانه راسته‌وخۆ زیان به ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه وه‌ك ئه‌و وتی: “داهاتی هه‌رێمی كوردستان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌و بۆڕییه نه‌وته‌وه‌یه، گرێبه‌سته‌كه‌یش به‌و شێوه‌یه هاتووه، كه ئه‌و بۆرییانه بته‌قێنه‌وه یان نه‌وتیش نه‌ڕوات، هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی خۆی هه‌ر ده‌دات، چونكه ئه‌و گرێبه‌سته ساڵانه‌یه، بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی زیان به ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌نده زیان به ئابووری توركیا ناكه‌وێت، بۆیه هه‌ر ته‌قاندنه‌وه‌یه‌كی ئه‌و بۆرییه نه‌وتانه، زیان نییه به ئابووری توركیا، به‌ڵكو زیانه به ئابووری هه‌رێمی كوردستان”.