خوێندنی ئێواران له زانكۆ نامێنێت
نوچه‌نێت: ئاڤان فارس جاف
له‌سه‌ر داوای ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری داخستنی كۆلێژه‌كانی خوێندنی ئێوارانی دا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا د.فواد عه‌لی رایگه‌یاند “به‌هۆی زۆری ده‌وامی كۆلێژه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، زۆری ئه‌رك و ماندووبوونی مامۆستاكان، زانكۆی سه‌لاحه‌دین بڕیاری داخستنی خوێندنی ئێواراندا”.
گوته‌بێژه‌كه‌ی خوێندنی باڵا روونیكرده‌وه گۆڕانكارییه‌كان زیاتر له‌ڕووی به‌ڕێوه‌بردن و كارگێڕییه، له ساڵانی داهاتوو به‌چڕی كار به‌و بڕیاره ده‌كرێت، ده‌وامی رۆژانه‌ی زانكۆ درێژ ده‌كرێته‌وه به‌هۆی زۆری ژماره‌ی قوتابی.
خوێندنی ئێواران له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی (1992) به‌ناوی (مافی ئێواران)، تا دامه‌زراندنی خوێندنی ئێواران له كۆلێژه‌كانیتر له (2003) له هه‌ریه‌ك له كۆلێژی (یاسا‌و رامیاری و زانسته سیاسیه‌كان، ئه‌ده‌بیات، كارگێڕی و ئابووری، زمان)، هه‌بووه.