پارتى: مێژووی نەوشیروان مستەفا، رێگەی پێنادات تاوەكو كۆتایی بە ئارامی هیچ هاوپەیمانییەك درێژە پێبدات  

0

نوچه‌ نێت

سایتى فه‌رمى پارتى له‌ وتارێكدا ده‌ڵێ” مێژووى نه‌وشیروان مسته‌فا رێگه‌ى پێنادات تاوه‌كو كۆتایى به‌ئارامى هیچ هاوپه‌یمانییه‌ك درێژه‌ پێ بدات”.

له‌وتارێكدا كه‌ به‌ناوى” خه‌بات” بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌سایتى فه‌رمى پارتى دیموكراتى كوردستان، ناونیشانه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه‌” نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌ى واز ده‌هێنێت” له‌ وتاره‌كه‌ هاتووه‌” نەوشیروان مستەفا، دوای ئەوەی مام جەلال لە گۆڕەپانی سیاسی دەرچوو، ئەو دەرفەتەی بۆ رەخسا كە بیسەلمێنێ، ئەو كەسێكی شەڕانگێز نییە و هاوپەیمانیخواز و سازانخواز و لایەنگیری ئارامییە، چونكە هەمیشە زۆر بە تووندی وەڵامی ئەوەی دەدایەوە كە ئەو باڵە تووندڕەوە شەڕانگێز و دژەپارتییەكەی ناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووبێت و یەكێك لە هۆكارەكانی جیابوونەوەكەشی لە یەكێتی و مام جەلال، نزیكبوونەوە و رێككەوتنی یەكێتی نەبووە لەگەڵ پارتی. بەڵام ئەو پێشڕەوی و مایسترۆییەی ئێستا بۆ دژایەتیی پارتی دەكات، هەموو بەرگری لەخۆكردنەی نەوشیروان مستەفای دایە دواوە و ئەوەی سەلماند، كە نەوشیروان مستەفا بە رقێكی كۆن لەگەڵ پارتیی دیموكراتی كوردستاندا هەڵسوكەوت دەكات و، دەیەوێ لەو رێگایەشەوە ببێتە زەعیمی قوتابخانەیەكی كۆن كە ئێستا هیچ كوردێك ئەوەی قبووڵ نییە”.

دواتر وتاره‌كه‌ باس له‌ مێژووى نه‌وشیروان ده‌كات و ده‌ڵێ”مێژووی نەوشیروان مستەفا، رێگەی پێنادات تاوەكو كۆتایی بە ئارامی هیچ هاوپەیمانییەك درێژە پێبدات، بەتایبەتیش لەگەڵ پارتیی دیموكراتی كوردستاندا، ئەو پارتی بە رێگری جێبەجێبوونی بیرۆكەكانی خۆی لێكدەداتەوە”.

درێژه‌ى وتاره‌كه‌ له‌و لینكه‌

http://www.kdp.info/a/d.aspx?l=13&a=81719

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com