نوچەنێت.هه‌ولێر:
وه‌فدێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتی زۆر به راشكاوانه داوای له توركیا كرد كه تۆپبارانی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان رابگیرێت.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌یدون سنرئۆغڵۆ بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا گه‌یشته مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شاری سلێمانی.
وه‌فده‌كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لێكرا.
ميدياكانى يه‌كێتی بڵاویان كردوه‌ته‌وه،له دوای كۆبوونه‌وه‌كه حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان راگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و وه‌فدی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان‌مان به‌تایبه‌تی كرد.
وتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتی زۆر به راشكاوانه داوای له توركیا كرد كه تۆپبارانی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان رابگیرێت.
راشیگه‌یاندوه: به‌ناوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه داوامان له وه‌فدی توركیا كردوه كه چی زووه تۆمپبارانی هه‌رێمی كوردستان رابگیرێت و په‌نا بۆ گفتوگۆ ببرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.