نوچه نێت
سیناتۆر جۆن ماكین سه‌رۆكى لیژنه‌ى هێزه‌چه‌كداره‌كان له كۆنگرێسى ئه‌مریكى ده‌ڵێ” رێكه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران ده‌كاته گه‌وره‌ترین هێزى سه‌ربازى له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست”.
له‌كاتى دانیشتنێكدا كه بۆ تاوتوێى رێكه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران رێكخرابوو، جۆن ماكینى سه‌رۆكى لیژنه‌ى هێزه چه‌كداره‌كان له‌كۆنگرێسى ئه‌مریكا وڵاته‌كه‌ى له‌وه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه رێكه‌وتنه‌كه ده‌بێته هۆى به‌هێزبوونى ئێران و ده‌ڵێ” رێكه‌وتنه‌كه ئێران ده‌كاته گه‌وره‌ترین هێزى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ ئه‌مریكا” جۆن ماكین ده‌شڵێ” ئه‌نجامى رێكه‌وتنه‌كه ته‌نها ئه‌وه نییه كه ملیاران دۆلار له‌لاى ئێران ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ئازادى له بازاڕى جیهان چه‌ك بكرێت، به‌ڵكو وڵاتانى ئه‌وتۆش ده‌بینێته‌وه چه‌كیان پێ بفرۆشێت. له‌و روانگه‌یه‌وه رێكه‌وتنه‌كه نابێته هۆى سنوور دانا بۆ توانا ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران، به‌ڵكو ده‌یكاته یه‌كه‌م وڵاتى سه‌ربازى له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست”.
جون ماكین: ئێران ده‌بێته گه‌وره‌ترین هێزى سه‌ربازى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
0
Share.