وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بەبەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما راگەیاندنێك بڵاودەكاتەوەو داوا لە هاوڵاتیان دەكات خۆیان بەدووربگرن لەكاریگەرییەكانی گەرماو خۆپاراستن لەزیانە تەندروستیەكانی.

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەنراوێكدا داوا لە هاوڵاتیانی هەرێم دەكات خۆیان بەدووربگرن لەكاریگەرییەكانی گەرماو خۆپاراستن لەزیانە تەندروستیەكانی و بۆ ئەو مەبەستەش چەند رێنماییەك بڵاودەكاتەوە.

 

دەقی رێنماییەكان:

 

1.ئەگەر زۆر پێویست نەبوو لەكاتەگەرماكانی رۆژ مەچووە دەرەوە لەماڵەوە بمێنەوە، سوود لەئامێرەكانی فێنك كەرەوە وەربگرە.

2.منداڵ و كەسانی بەتەمەن و ئەوانەی نەخۆشیە درێژخایەنەكانیان هەیە وەك نەخۆشییەكانی سنگ و دڵ پێویستە لەماڵەوەو لەشوێنێكی فێنك بمێنەوە.

3.ئەو كرێكارانەی كەبەردەوان لەكارەكانیان لەرۆژ پێویستە تاكو دەكرێت خۆیان لە تیشكی خۆر بپارێزن و ماوە ماوە پشوودەن لەشوێنێكی سێبەرو فێنك و برێكی زیاتر ئاو و شلەمەنی بخۆنەوە.

4.لەم ماوەیە خواردنەوەی ئاوو شلەمەنیەكان زیاتر بكەن بۆ خۆپاراستن لەووشك بوون و كاریگەری تیشكی خۆر.

5.سەرجەم نەخۆشخانە و فریاكەوتنەكان و دەزگاكانی تەندروستی كوردستان لەئامادەباشی دان و لەهەر كاتیك پێویست بوو سەردانیان بكەو پزیشكان و كارمەندان لەپێشوازیتان دادەبن.

 

راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com