پێنج لایەنە سیاسییەكەی هەرێم لە كۆبونەوەدان

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

كەمێك لەمەوبەر بەمەبەستی گفتوگۆكردن و گەیشتنە سازان لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم كۆبونەوەی نوینەری پێنج لایەنە سەرەكییەكەی هەرێمی كوردستان(یەكێتی و پارتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو) دەستیپێكرد.

كەمێك لەمەوبەر نوینەری لایەنەكانی(یەكێتی و پارتی و گۆڕان و كۆمەڵ) گەیشتنە بارەگای مەكتەبی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری هەولێر و لە ئێستادا هەر پێنج لایەنەكە لەكۆبونەوەدان.

وەفدی پارتی بە سەرۆكایەتی فازل میرانی و وەفدی گۆڕان بە سەرۆكایەتی جەلال جەوهەر و وەفدی كۆمەڵ بەسەرۆكایەتی محەمەد حەكیم و وەفدی یەكێتیش بەسەرۆكایەتی رزگار عەلی و وەفدی یەكگرتووش بەسەرۆكایەتی محەمەد ئەحمەدە.

كۆبونەوەكە بە بەمەبەستی گفتوگۆكردن و گەیشتنە سازان و رێككەوتنە لەسەر چارەسەركردنی پرسی سەرۆكایەتی هەرێم.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com