نوچەنێت.باسنیوز:
بەفەرمانی بارزانی و لەماوەی تەنھا مانگیکدا،دەرماڵەی بڕوانامە بە سەرجەم پێشمەرگەو کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەدرێت.
دوای ئەوەی مسعود بارزانی،سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی میحوەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی کردو لە داواکارییەکانی کۆڵیەوە، لەلایەن بەشێک لە پێشمەرگەکانەوە داوای پێدانی دەرماڵەی بڕوانامە کرا، ئێستا بڕیاردراوە ئەو دەرماڵەیە بە سەرجەم پێشمەرگەو کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە بدرێ.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، کە ئیمزای مستەفای سەید قادر، وەزیری پێشمەرگەی لەسەرە و گشتاندنی بۆکراوە، تێیدا داوا لە گشت یەکە سەربازییەکان دەکات لە ماوەی مانگێکدا بڕوانامەی پێشمەرگەو کارمەندەکانیان بەرزبکەنەوە تاوەکو دەرماڵەی بڕوانامە بەپێی شایستەبوونیان دابنرێت.
بەگوێرەی رێنماییەکان، دەرماڵەی بڕوانامە لە وەزارەتی پێشمەرگە بەمشێوەیە دەبێ، بڕوانامەی سێی بنەڕەتی 15%، بڕوانامەی شەشی ئامادەیی 25%، بڕوانامەی پەیمانگا 35%، بروانامەی بەکالۆریۆس 45%، بڕوانامەی ماستەر 75%و بڕوانامەی دکتۆرا 100%” دەبێ.