نوچەنێت.هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم رایدەگەێنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه پشوی فه‌رمییه،دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كه‌وێته ڕۆژی دووشه‌ممه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ نوچەنێت نێراوە رایگەیاندوە:به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه پشوی فه‌رمییه،ئه‌وا دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 5/2015 ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كه‌وێته ڕۆژی دووشه‌ممه 3/8/2015.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندبو كەموچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت.