نوچه‌نێت-ئه‌لته‌غیر
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ستراون ستیڤینسن داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات دۆسیه‌ی ئه‌منی پارێزگای دیاله له هادی عامری و میلیشیای به‌در وه‌ربگرێته‌وه و راده‌ستی پۆلیسی عێراقی بكاته‌وه.
ستیڤنسن وتویه‌تی به‌رده‌وامیی ئه‌م ره‌وشه‌ی ئێستا له‌و پارێزگایه‌ی عێراق ده‌بێته‌هۆی په‌ره‌ه‌ندنی شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری ل عێراق، كه ئێران هانده‌ریه‌تی.
ستیڤینسن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كوشتار و رفاندنه‌ی كردووه كه میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران له دیاله ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌و وتویه‌تی هادی عامری ئێستا سه‌راپای دۆسیه‌ی ئه‌منیی ئه‌و پارێزگایه به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ئه‌و وتویه‌تی گێڕانه‌وه‌ی ئارامیی بۆ دیاله به دورخستنه‌وه‌ی میلیشیا شیعه‌كان و هه‌ژموونی ئێرانی له‌و ناوچه‌یه ده‌كرێت.