لیژنەی ئەمنی سلێمانی: ئه‌نجامده‌رانی پشێوی و ئه‌وانه‌ی هانیشیان ده‌ده‌ن رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێنه‌وه
نوچەنێت
رونکردنەوەیەک لە لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی
ئه‌مڕۆ 15/7/2011 چه‌ند كه‌سانێك هه‌وڵییاندا له‌شاری سلێمانیدا به‌ناوی خۆپیشاندانه‌وه به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت پشێوی بنێنه‌وه‌و بارودۆخی ناو بازاڕی شاره‌كه تێك بده‌ن، به‌ڵام هاووڵاتییان و دانیشتووانی سلێمانی به‌ده‌نگییانه‌وه نه‌چوون و هێمنی و ئارامیی شاره‌كه‌ی خۆیان پاراست، هه‌روه‌ك هێزه‌كانی پۆلیسیش به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ستان له‌جێبه‌جێكردنی یاسادا.
لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای سلێمانی له‌كاتێكدا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری سلێمانی له‌پاراستنی هێمنی و سه‌قامگیریی شاره‌كه‌دا به‌رز ده‌نرخێنێ، داوا له‌هه‌موو لایه‌كیش ده‌كات هاوكاربن و به‌گیانی لێپرسراوێتییه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌وڵێكی ئاژاوه گێڕی و پشێوی نانه‌وه ببنه‌وه‌و بوار نه‌ده‌ن هیچ لایه‌نێك ته‌نگژه دروست بكاته‌وه.
ئێمه ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه خۆپیشاندان مافێكی مه‌ده‌نییه‌و ئه‌نجامدانیشی به‌یاسا سه‌لمێنراوه، به‌ڵام له‌كاتی هه‌ر هه‌وڵێكدا بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی و تێكدانی ره‌وشی ئارامی شاره‌كه، ئه‌نجامده‌ران و ئه‌وانه‌ی هانیشیان ده‌ده‌ن، رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێنه‌وه، هه‌روه‌ها داوا له‌و كه‌ناڵانه‌ی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین كه هانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پشێوی ده‌ده‌ن، له‌مه‌ودوا به‌گیانێكی به‌رپرسانه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و چیتر گوزه‌ران و ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتییان نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
ئێمه دڵنیاشین خه‌مخۆران و دڵسۆزانی شاری سلێمانی هاوكاریی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن له‌پاراستنی سه‌قامگیری شاره‌كه‌و پشتگیریی كردنی هه‌نگاوه‌كانی ئاوه‌دانی كه ده‌بێته مایه‌ی زیاتر گه‌شه‌كردنی شاره‌كه.
لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای سلێمانی
15/7/2011