نوچه نێت
حه‌یده‌ر عه‌بادى بڕیارى دا پێدانى كاره‌باى به‌رپرسان به سه‌رۆكه‌كانیشه‌وه، له‌گه‌ڵ خشته‌ى ئه‌و كاره‌بایه بێت كه به‌هاوڵاتیان ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ نووسینگه‌ى عه‌بادى له‌راگه‌یاندراوێكدا ئاشكراى كرد كه كۆمه‌ڵێك بڕیار له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه دراوه. یه‌كه‌میان كاره‌باى به‌رپرسان له‌گه‌ڵ خشته‌ى دابه‌شكردنى كاره‌باى هاوڵاتیان ده‌بێت. ئه‌م بڕیاره هه‌موو به‌رپرسان ده‌گرێته‌وه به‌سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك په‌رله‌مان و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران. هه‌روه‌ها سوته‌مه‌نى ده‌وڵه‌ت به به‌رپرسان نادرێت تا بۆ مۆلیده‌كانیان به‌كاربهێنن. سێیه‌م بڕیاریش له‌دواى ته‌واوبوونى ده‌وام كاره‌باى سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانى حكومه‌ت ده‌بڕدرێت، ته‌نها نه‌خۆشخانه و شوێنى په‌ككه‌وتووان و خانه‌ى بێنه‌وایان نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنانه‌ى كه بۆ پاراستنى هه‌ندێك مادده پێویستیان به‌كاره‌بایه.