نوچه نێت
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانى توركیا ئاشكراى ده‌كه‌ن كه داعش له هه‌ڵكه‌ندى خه‌نده‌ق به‌رده‌وامه له‌ده‌ورى شارى جرابلسى سوریا كه‌هاوسنوورى توركیایه.
ئاژانسى تورك پرێس زانیارى ئه‌وه‌ى بڵاوكردۆته‌وه كه داعش له‌هه‌ڵكه‌ندنى چاڵێك به‌رده‌وامه له شارى جه‌رابلس. ئه‌و شاره‌ى كه به‌پێى رێكه‌وتنى نێوان توركیا و ئه‌مریكا ده‌كرێته ناوچه‌ى ئارام و دژه فڕێن. له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كه كۆمه‌ڵێك وێنه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئۆتۆمبیلى جێب ره‌نگ ره‌ش چاودێرى چاڵهه‌ڵكه‌ندنه‌كه ده‌كات و به‌پێى زانیارییه‌كانى سه‌رچاوه توركییه‌كان ئه‌م ئۆتۆمبیله ئه‌میرى جرابلسى تێدایه چاودێرى كاره‌كان ده‌كات.
هه‌ر به‌پێى ئه‌و سه‌رچاوانه داعس ده‌یه‌وێت به‌ر له‌وه‌ى یه‌په‌گه هێرش بكات، ئه‌و خه‌نده‌قه ته‌واو بكات. چونكه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌په‌گه هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و شارۆچكه‌یه كه ده‌كه‌وێته سنوورى شارى حه‌له‌به‌وه.
به‌وێنه: داعش به(خه‌نده‌ق) رێگرى له‌هێرشى یه‌په‌گه ده‌كات
0
Share.



