نوچەنێت-سكای نیوز
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە تەنەر یەڵدز وەزیری وزەی توركیا رایگەیاند بەهۆی هێرشێكی تیرۆریستییەوە، بۆری نەوتی گوازرەوەی عێراق-توركیا لەكاركەوت. بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ پەكەكە ئەو بۆرییەی تەقاندۆتەوە.
یەڵدز وتویەتی ئەو بۆرییەی كراوەتە ئامانج نەوتی كوردستان و عێراقی بۆ بەندەری جەیهان دەگواستەوە، رەتیشیی كردەوە ئەوە بووبێتەهۆی مەترسیدانان لەسەر پێداویستی ناوخۆیی بەرهەمەكانی نەوت لە توركیا.