نوچەنێت.ههولێر:
قوباد تاڵهبانی وهڵامی پهیامێكی پهرلهمانتار عهلی حهمه ساڵح دهداتهوه كه لهڕێگهی تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوكهوه ئاڕستهی كردوهو دهڵێت، بڕیارماندا کە جارێ هیچ قەرزێک وەر نەگرین.
قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان له بهشێكی پهیامهكهی دهڵێت: ئەو بەرێزە لە جیاتی موزایەدەکانی قسەیەکی لەگەڵ من بکردایە، هەم پێم دەگوت کە لیژنەکەی کە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێکهێنرا بۆ مەسەلەی قەرز بڕیاری دا کە لە بەر ناجێگیری بازاڕی قەرزی جیهانی(دوای قەیرانی یوونان و شکستی بازاری چین) و هەمیش لە بەر چەند هۆیەکی دیکە،کە ئامادەم بۆ بەرێزی روون بکەمەوە، بڕیارماندا کە جارێ هیچ قەرزێک وەر نەگرین.
دهقی وهڵامهكه:
وەڵامێک بۆ کاک عەلی حەمە ساڵح٠٠٠
“کاکی برا دراوسێی یەکترین، جەنابت لە پەرلەمان، منیش لە ئەنجومەنی وەزیرانم. پێویست ناکات لە رێی راگەیاندن یان ئینتەرنێتەوە قسە لەگەڵ یەکتری بکەین”.
لام سەیرە پەرلەمەنتارێکی بەرێز، لە جیاتی تەلەفۆنێکم بۆ بکات، یاخود لە رێی دیدارێکی دوو قۆڵی تاوتوێی ئەم بابەتە یان هەر بابەتێکی تر کە پەیوەندی بە دۆخی ئابووریەوە هەبێت، دەچێت، لە فەیسبووکەوە ” پەیامم ” بۆ دەنێرێت”
“ئەگەر ئەو بەرێزە لە جیاتی موزایەدەکانی قسەیەکی لەگەڵ من بکردایە، هەم پێم دەگوت کە لیژنەکەی کە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێکهێنرا بۆ مەسەلەی قەرز بڕیاری دا کە لە بەر ناجێگیری بازاڕی قەرزی جیهانی(دوای قەیرانی یوونان و شکستی بازاری چین) و هەمیش لە بەر چەند هۆیەکی دیکە،کە ئامادەم بۆ بەرێزی روون بکەمەوە، بڕیارماندا کە جارێ هیچ قەرزێک وەر نەگرین، و لە کاتێکی گونجاو تر ئەم بابەتە گفتو گۆ بکەینەوە، هەمیش هەندێک لە زانیاریە هەڵەکانی لەسەر دۆخی ئابووری کوردستانیم بۆ راست ئەکردەوە”.
لە کۆتاییدائەوەندە دەڵێم “کاکی برا دراوسێی یەکترین، جەنابت لە پەرلەمان، منیش لە ئەنجومەنی وەزیرانم، پێویست ناکات لە رێی راگەیاندن یان ئینتەرنێتەوە قسە لەگەڵ یەکتری بکەین”.