نوچه نێت، و: فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
له‌وانه‌یه له‌ئێران ئه‌و وێنه باوه‌ى كه هه‌یه( گه‌نجان له شه‌قامه‌كان هوتاف ده‌كێشن” مردن بۆ ئه‌مریكا” و له‌به‌رانبه‌ریش هه‌ندێك خۆپیشاندان له‌رقى رژێمى ئیسلامى ده‌كه‌ن) هێنده به‌رده‌وام نه‌بێت، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى ره‌وتى سێیه‌مى گه‌نجان كه‌ده‌یانه‌وێ واقعێكى نوێ له ئێران دروست بكه‌ن.
كاتێك رژێمى وه‌لى فه‌قیه هه‌رده‌م ده‌یه‌وێ بنه‌ماكانى ده‌سه‌ڵاتى خۆى به ره‌وتى یه‌كه‌م به‌هێزبكات. ئه‌وا به‌رپرسان و چاودێران له‌رۆژئاوا ره‌وتى دووه‌م به‌هیواى گۆڕینى رژێمى ئێران ده‌زانن بۆ رژێمێك كه زیاتر دادپه‌روه‌ر بێت.
له‌ناو خودى رژێمه‌كه‌وه كه‌سێك بایه‌خى به‌و گۆڕانكارییه ریشه‌ییه نه‌داوه كه سه‌لیقه‌ى گشتى له‌نێو گه‌نجانى ئێران به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت ، نه‌وه‌یه‌كى نوێ ده‌رده‌كه‌وێت كه ئاره‌زووییه‌كى به‌هێزى هه‌یه بۆ گۆڕینى سیماى كۆمه‌ڵگ به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ تێڕوانینه‌كانى خۆى بگونجێت.
گه‌نجانى ره‌وتى سێییه‌م یان” ئێرانى سێیه‌م” توانیان توانى خۆیان له‌گردبوونه‌وه‌ى هه‌زار كه‌س بسه‌لمێنن كاتێك له‌رێگاى ڤایبه‌ره‌وه نامه‌یه‌كیان بۆ ده‌یان هه‌زار گه‌نج نارد بۆ ئه‌وه‌ى برژێنه سه‌رشاقه‌مه‌كان، ئه‌مه‌ش وه‌ك ماته‌مینیه‌ك بۆ موسیقارى به‌ناوبانگ مورته‌زاى پاشاى كه به‌نه‌خۆشى شێرپه‌نجه گیانى له‌ده‌ست دا، هێشتاش ته‌مه‌نى 30 ساڵى ته‌واو نه‌كردبوو.
خۆپیشاندانه‌كان 12 شارى ئێران گرته‌وه، له‌نێویاندا تاران بوو كه پاشایى تێدامردبوو. ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و رووداوانه‌ى 2009 یان بیرخستینه‌وه كه ناره‌زاییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ساخته‌كردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام درا له‌به‌رژوه‌ندى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد.
پاشاى نه هونه‌رمه‌ندێكى به‌ناوبانگ بوو نه كاره‌كته‌رێكى سیاسى بوو، به‌ڵام گۆڕانییه‌كانى چه‌ند كاتژمێرێك دواى مردنى به‌ناو ئاپوره‌ى ئه‌و خه‌ڵكه بڵاوكرایه‌وه، كه ته‌حه‌دى ئه‌و یاسایه‌ده‌كات بیستنى مۆسیقا له‌شوێنه گشتییه‌كان یاساغ ده‌كات.
راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، دوو له‌سه‌ر سێى دانیشتوان، كه ژماره‌یان ده‌گاته 78 ملیۆن له‌دواى شۆرشى ئیسلامى ئێرانه‌وه له‌دایكبوونه واته له‌دواى 1979وه. ئه‌و كوڕوكچانه كه له‌كه‌شی شۆڕش و به بیرۆكه‌كانى ئایه‌توڵا خومه‌ینى په‌روه‌رده‌نه‌بوون، خوێندنێكى كراوه‌یان بنیوه. له %30یان رۆژانه ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن ئه‌مه‌ش به‌پێى زانیارییه‌كانى ناوه‌ندى ئامارى ئێران.
ژنان زانكۆكانى ئێرانیان داگیركردووه و ته‌نانه‌ت له ساڵى 2000وه نیوه‌ى قوتابیانى زانكۆكانى ئێران كچ بوون ودواتریش له ساڵى 2014 رێژه‌ى كچانى زانكۆ %70یه.
له‌ئێران ده‌بێت كچان قژ و جه‌سته‌یان داپۆشن. ئه‌گه‌رنا تووشى زیندان و جه‌ڵدلێدان ده‌بنه‌وه. ناكرێت له‌گه‌ڵ كوڕ وكچ له‌گه‌ڵ یه‌ك بێت له‌شوێنه گشتییه‌كاندا ته‌نها ئه‌گه‌ر هاوسه‌رى یه‌كتربن. پۆلیسى ئایینى یان( پۆلیسى ئه‌خلاق )له‌شه‌قامه‌كان ته‌نها به‌هۆى جلوبه‌رگه‌وه سوكایه‌تى به‌گه‌نجان ده‌كه‌ن.
له‌ئه‌نجامى ئه‌وه‌ى گه‌نجان له‌ئێران دركیان به‌وه كردووه كه رژێم ده‌یه‌وێ تێڕوانینێكى توندى ئایینى له‌ژیانى گشتى دا په‌یڕه‌و بكات، بۆیه به‌رگرییه‌كى هێواش ده‌كه‌ن. كچان جله‌ئایینیه‌كانیان له‌گه‌ڵ نوێترین مۆدا ده‌گونجێنن و كوڕانیش به‌هه‌مان شێوه به‌چه‌ندین قۆناغ ده‌رۆن بێئه‌وه‌ى تووشى به‌ریه‌كه‌وتنێكى توندى ده‌سه‌ڵات ببنه‌وه.
كاتێك دانوستاندنى ئه‌تۆمى ئێران له‌یه‌كێك له‌قۆناغه‌كانى دا گه‌یشته رێگایه‌كى داخراو، ئه‌و گه‌نجانه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كى ئه‌وتۆیان نه‌بوو، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌ژێر سزایه‌كى ئابوورى توند ده‌یاناڵاند.
چاودێران ده‌ڵێن ئه‌وه‌ى گه‌نجان ده‌یانه‌وێ به‌پانتاییه‌كى فراوانتر بگه‌ن له‌مافه‌كانى ژیانى رۆژانه‌یان، نه‌وه‌ك زیاتر چاویان له گۆڕانكارى سیاسى بێت له‌سه‌ر ئاستى لوتكه‌ى ده‌سه‌ڵات. محه‌مه‌د ره‌زاى جه‌لایپوور یه‌كێك له‌توێژه‌رانى كۆمه‌ڵناسى ئه‌و له‌باره‌ى ئه‌وهه‌ڵسوكه‌وتانه‌ى گه‌نجان ده‌ڵێ” بزووتنه‌وه مه‌ده‌نییه‌كان گه‌شه‌ده‌كه‌ن له حاڵه‌تى ئێستادا له لوتكه ده‌رده‌كه‌ون”.
به‌ر له‌هه‌ژده ساڵ لاوانى ئێران پاڵپشتى كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د خاته‌میان كرد، وه‌ك ئومێدێك بۆ زیاتر به‌ده‌ستهێنانى ئازادى. به‌مه‌ش بوونه كۆڵه‌گه‌ى ئه‌و ره‌وته‌ى كه به(ره‌وتى ئیسلاحییه‌كان) ده‌ناسرێت ودواتریش رووبه‌رووى به‌ربه‌ره‌كانێیه‌كى توندى موحافیزكاره ته‌قلیدییه‌كان بوونه‌وه. هه‌ر ئه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌بوو له‌ناڕه‌زاییه‌كانى 2009 ده‌ركه‌وت كاتێك سه‌رۆك ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد بۆ جارێكى دیكه سه‌ركه‌وته‌وه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌زارانیان ئێستاش له‌گرتووخانه‌كاندا، یان له‌نیشنگه‌ى زۆرملێ دان. كه‌چى لاوان له‌كاتى مردنى پاشاى وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت په‌یامێكى ماناداریان بۆ رژێم هه‌ناردووه. كه‌چى پیاوانى ئایینى له‌ده‌سه‌ڵات وه‌ڵامى ئه‌و په‌یامه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه. هیچ كاردانه‌وه‌كیشیان نه‌بووه. به‌ڵكو ته‌نها په‌یامه‌كه‌یان پێگه‌یشتووه و له‌مانا نوێیه‌كه‌ى گه‌یشتوون.
رژانه سه‌رشه‌قامى هه‌زاران گه‌نج له‌كاتى مردنى پاشاى، وێنه‌ى ئه‌و ئاپوورانه‌ى بیرخستینه‌وه كه له‌تونس و میسڕ و سوریا و یه‌مه‌ن روویاندا. هه‌روه‌ها نیگه‌رانییه‌كیشى دروست كرد كه ئایا ئێران ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌رهاتوو ئه‌و خۆپیشاندانه له‌كونتڕۆل ده‌رچوون.
گه‌نجان ئێستاش بڕوایان وایه ده‌توانن ئاپوریه‌كى زۆر خۆپیشانده‌ران دروست بكه‌ن و كاریگه‌رى راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ره‌وتى رووداوه‌كان دابنێن. محه‌مه‌د ره‌زاى جه‌لایپور ده‌ڵێ” نابێت ئه‌وه له‌بیر بكه‌ین كه بزووتنه‌وه‌كانى ناره‌زایى په‌یوه‌یسته به‌شۆڕشه‌وه. ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ى كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌ژیانى رۆژانه‌ى خه‌ڵكه‌وه هه‌یه هه‌رگیز نارووخێن. ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ش به‌شێكى دیكه‌ن له كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ئێرانى”.
له‌رۆژنامه‌ى (العرب)ى له‌نده‌نى وه‌رگیراوه