نوچەنێت.هه‌ولێر:
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌باره‌ت به ئه‌دای په‌ڕله‌مانیی سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان، ڕاگه‌یاندراوێك بڵاودهكاتهوهو رایدهگهێنێت،سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان له جیاتی ئه‌دای ئه‌ركی پیرۆزی په‌ڕله‌مانی، خەریكە دەبێتە باندورێك بۆ یه‌كڕیزیی، له كاتێكدا كه پێكهێنانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و شهرعییهتپێدانییان به هۆی سازانی لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه بووه.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه:
ڕاگه‌یاندراوێك له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌باره‌ت به ئه‌دای په‌ڕله‌مانی، به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان
هاووڵاتییانی كوردستان.
مایه‌ی نیگه‌رانیمانه كه ڕاگه‌یاندراوی ئه‌مجاره‌مان له كاتێكدایه، كوردستان و ناوچه‌كه به ڕه‌وشێكی ناله‌باردا تێده‌په‌ڕن، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به فیداكارییه‌كی زۆره‌وه، به‌رگری له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌مه‌یش هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ناچار ده‌كات، كه له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه و پێشهاته‌كاندا، زیاتر پارێزگاری له یه‌كڕیزی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن، به‌ڵام به داخه‌وه له‌م كاته‌دا، خودی به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان، له جیاتی ئه‌دای ئه‌ركی پیرۆزی په‌ڕله‌مانی، خەریكە دەبێتە باندورێك بو ئه‌و یه‌كڕیزییه، له كاتێكدا كه پێكهێنانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و شهرعییهتپێدانییان به هۆی سازانی لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه بووه، بۆیه لادان له سازان له ده‌ستدانی ئه‌و شه‌رعییه‌ته‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و گه‌واهیدانه‌ی هه‌موو حیزبه سیاسییه‌كان و دۆستانی گه‌له‌كه‌مان، بۆ پێگه‌ی هه‌رێم و ڕۆڵی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی، له پرۆسه‌ی سیاسی و نه‌خشه‌ی ستراتیژی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانیش، كه‌چی له‌م ئان و ساته‌دا، له ژێر ناونیشانی جیاواز و به‌ده‌ر له چوارچێوه‌ی یاسایی و په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌ڕله‌مان و عورفی په‌ڕله‌مانی، بەڕێز سەرۆكی پەڕلەمان خۆی دەكاتە وه‌كیلی لیژنه‌ی یاسایی، به‌مه‌یش ئه‌دای ئه‌ركێكی حیزبی ده‌كات و پێشێلی پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمان دەكات، كە ئەمەیش یەكەمجاری نیە، لە كاتێكدا پێویستە خۆی پارێزگاری لەو پەیڕەوە بكات.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، داوا له فراكسیۆن و په‌ڕله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كانی تری په‌ڕله‌مانی كوردستان ده‌كات، كه مێژووی سه‌نگینی په‌ڕله‌مان، نه‌كه‌نه قوربانی خواست و ئه‌جێندای كەسیی، كه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و دامه‌زراوه دهستوورییهكانییدا نییه.
ئەگەر سەیری مێژووی سه‌رۆكه‌كانی په‌ڕله‌مانیش بكەین، دەبینین له كاتی ته‌نگه‌ژه و پێشهاته‌كاندا، هه‌میشه ڕۆڵێكی بەرپرسانە و بێلایەنانەیان هه‌بووه، بۆیه هه‌ق وایه سه‌رۆكی ئێستای په‌ڕله‌مانیش، بیرێك له یه‌كڕیزی نیشتیمانی و ئه‌دای یاسایی خۆی و واقیعی هه‌نوكه‌یی سیاسی بكاته‌وه و، له ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتیمانی و كاری یاسایی و په‌ڕله‌مانی، مل بۆ به‌رنامه و بڕیاری حزبیی و كه‌سی نه‌دات.
له كۆتاییدا خه‌ڵكی كوردستان و پێشمه‌رگه قاره‌مان و فیداكاره‌كانی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه هه‌ر ئیراده‌ی خێر و چاكه‌ی گشتی سه‌رده‌كه‌وێت.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان
29/7/2015