له سلێمانی خۆپیشاندان ده‌ست پێ ده‌كات
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتوون، خۆپیشاندان له شاری سلێمانی ده‌ست پێده‌كاته‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران دەستگیر دەکەن.
ئه‌مرۆ وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا، له كاتژمێر (6) دوا نێوه‌رۆ له شاری سلێمانی خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرده‌وه و تا ئێسستاش ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیر كراون، كه هه‌ڵسوڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی تێدایه به‌ناوی (حه‌مه قیاده)، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كان له پارێزگای سلێمانی، مامه‌ڵه‌یه‌كی توندییان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران كردووه، تا ئێستا نزیكه‌ی (50) كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه، به‌ڵام ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه فه‌رمانی ته‌قه‌كردنییان پێ بێت.
په‌یامنێرمان له‌شاری سلێمانی به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ری درووستبوونی توندوتیژ هه‌یه، چونكه له ئێستادا له ناو خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ردا، ئاره‌زووی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌یه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ده‌سه‌ڵات هێزێكی بێشوماری له دوه‌روبه‌ری شاری سلێمانی بڵاوه پێكردووه و ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه‌كانی ناوخۆیشی له شاردا كۆ كردۆته‌وه، هه‌ر به گوێره‌ی زانییارییه‌كان، له سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆوه، باره‌گای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان چۆڵكراوه و به‌رپرسانی ئه‌و لقه‌ش چونه‌ته لقی 21 و باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرادایه‌تی پارتی له پارێزگای سلێمانی كه له ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانییه.
چاودێرێکی سیاسیش بۆ نوچەنێت وتی ئەگەر توندوتیژی دروست بێتەوە لەسلێمانی راستە زیانی گەورەی دەبێت بۆ کوردستان بەڵام لەقازانجی پارتی دەبێت بەهۆی ئەوەی پارتی پەندی وەرگرت لەخۆپیشاندانەکانی رابردوو ئێستا پیلانی تۆکمەی هەیەو جارێکی تریش خۆی ناگلێنێتەوە ئاڵۆزییەکانی سلێمانی، لە ئەمرۆ رەنگە پارتی گۆرەپانەکە بۆ خۆپیشاندەران و هێزەکانی پشتی خۆپیشاندان و یەکێتی جێبهێڵیت و ببێتە تەماشاکار.