نوچه نێت، bbc
مه‌رسه‌دى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌ڵێ” هێزه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د و چه‌كدارانى كورد توانیویانه چه‌كدارانى داعش له شارى حه‌سه‌كه‌ى باكورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا وه‌ده‌رنێن، دواى ئه‌وه‌ى جه‌نگ ماوه‌ى زیاتر له مانگێك به‌رده‌وام بوو”.
رامى عه‌بدولره‌حمان به‌رێوه‌به‌رى مه‌رسه‌ده‌كه ده‌ڵێ” هێزه‌كانى سوپا توانیویه‌تى له‌گه‌ڕه‌كى زهور، چه‌كدارانى داعش وه‌ده‌ربنێت كه‌دوایین گه‌ڕه‌كى ئه‌وشاره‌بوو له‌ژێر ده‌ستیان بوو، بۆیه به‌ره‌وشوێنه‌كانى دیكه باشوورىئه‌و شاره پاشه‌كشه‌یان كردووه”.
ئه‌وه‌ى جێگاى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه هێزه حكومییه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى كورد ده‌سه‌ڵاتى سه‌ر حه‌سه‌كه دابه‌ش ده‌كه‌ن وبه‌یه‌كه‌وه كار بۆ ده‌ركردنى داعش ده‌كه‌ن كه‌له‌مانگى رابردووه‌وه توانیویه‌تى بچێته حه‌سه‌كه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه سه‌رۆكى سوریا به‌شار ئه‌سه‌د پێشوازى له فالح فه‌یازى راوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق كرد كه نێردراوى سه‌رۆك وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادى بوو. راگه‌یاندراوێكى سوریش ئاماژه بۆ به‌رده‌وامبوونى په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى نێوان سوریا و عێراق ده‌كات، له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى داعشدا. وه‌ك له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى سوریا هاتووه هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه زاڵبوونى ته‌واو به‌سه‌ر تیرۆر، پێویستى به‌كۆششێكى جه‌ماعى هه‌یه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمى و كه بنه‌ماكه‌ى هاریكارى بێت.
فه‌یاز جارێكى دیكه به‌ر له ده‌ستپێكردنى هێرشه ئاسمانییه‌كانى هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر سوریا له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا سه‌ردانى دیمه‌شقى كردبوو.
دیمه‌شق
چه‌ند پێكدادانێكى پچڕپچڕ له‌نێوان هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆن و هێزه‌كانى ئه‌سه‌د له‌ناوچه‌ى جوبه‌ڕ له‌رۆژهه‌ڵاتى دیمه‌شق روویدا. ئه‌مه دواى ئه‌وه‌ى ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌سه‌ده‌وه ئه‌نجام درا. به‌پێى چه‌ند راگه‌یاندراوێكى سه‌ربازى توانراوه ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند ئاپارتمانێكى رۆژهه‌ڵاتى جۆبه‌ر بگیرێته‌وه به‌ره‌و پردى زملكا.
هه‌روه‌ها فرۆكه‌كانى سوپاى سوریاى ناوچه‌كانى حه‌موریا و عین ترما و دۆمایان له غۆته‌ى رۆژهه‌ڵات بۆردومان كرد، كه 15 كوژراوى لێكه‌وته‌وه. كه‌چى له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئۆپۆزسیۆنى سوریا ده‌ڵێ 40 سه‌ربازى هێزه‌كانى سوریا و لایه‌نگرانى ئه‌سه‌دیان له‌و پێكدادانه كوشتووه و هه‌روه‌ها توانیویانه له‌جه‌نگى جوبه‌ڕ فرۆكه‌یه‌كى جه‌نگى سورى بخه‌نه خواره‌وه. له‌هه‌مان كاتیش‌دا جه‌نگ و پێكدادانه‌كان له غوته‌ى رۆژهه‌ڵات له ناوچه‌ى باڵا فراوانتر بۆته‌وه.
ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێ ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ى له شارى دۆما له‌لایه‌ن رژێمه‌وه ئه‌نجام دراوه بۆته هۆى كوژرانى 5 كه‌سى سڤیل. هه‌ربه‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ پایه‌ته‌ختى سوریا له‌ناوچه‌كانى زه‌بلتانێ و باب تۆما و گۆڕه‌پانى ئه‌مه‌وییه‌كان و ناوچه ئه‌بورومانه چه‌ند موشه‌كێك كه‌وتۆته‌خواره‌وه كه‌بۆته خۆى كوژرانى كه‌سێك و برینداربوونى 14 كه‌سى دیكه‌ى سڤیل.
حه‌له‌ب
ئۆپۆزسیۆنى سوریا ده‌ڵى كارگه‌كانى به‌رگرى كه‌سه‌ر به‌هێزه‌كانى رژێمه له‌ناچه‌ى سفێره له ریف حه‌له‌ب چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كى به‌خۆیه‌وه بینیوه و گڕیان گرتووه بێئه‌وه‌ى هۆكاره‌كه‌ى بزانرێت.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه هێزه حكومییه‌كان ده‌ڵێن توانیویانه به‌رپه‌رچى چه‌ند پێشڤه‌چوونێكى ئۆپۆزسیۆن بكه‌ن كه به‌ره‌و فرۆكه‌خانه‌ى سه‌بازی كوێرس هاتوون له‌رۆژهه‌ڵاتى حه‌له‌ب. له‌و ناوچه‌یشه‌دا فرۆكه‌جه‌نگییه‌كانى رژێمى سوریا بوردمانى چڕكردۆته‌وه و نه‌یانهێشتووه به‌ره‌وپێش بچن و به‌پێى گوته‌ى ئه‌وان كوژراو وبریندار له‌هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆن هه‌یه.
یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل توانیویه‌تى به‌ته‌واوى ده‌ست به‌سه‌ر شارۆچكه‌ى صه‌ڕین بگرێت له‌ریف حه‌له‌ب، كه ده‌كه‌وێت باشوورى شارى كۆبانى ئه‌مه‌ش دواى جه‌نگێكى سه‌خت له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى داعشدا ئه‌مه‌ش وایكرد كه هێلى كۆمه‌كیكردن به كۆبانى و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى بپچڕێت. سه‌رچاوه كوردییه‌كانیش ده‌ڵێن تانكه‌كانى توركیا چه‌ند گوندێكى شارى كۆبانیان بوردومان كردووه.
ته‌دمور
له‌ته‌دموریش هێزه ئاسمانییه‌كانى سوریا ده‌وروبه‌رى ناوچه‌ى قه‌لاى ته‌دمور و ناوچه‌ى موسه‌له‌سیان بۆردومان كردووه و له‌چه‌كدارانى داعشیان داوه، بریندار و كوژراویان لێ كه‌وتۆته‌وه وه‌ك له راگه‌یاندراوه سه‌ربازییه‌كانى سوپاى سوریا ئاماژه‌ى بۆ ده‌كرێت. له‌باشوورى رۆژئاواى ته‌دموریش هێزه‌كانى سوپاى سوریا به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چن و گه‌یشتونه‌ته ده‌وروبه‌رى قه‌ڵاكه. له‌باكوورى هه‌مان شاریش پێكدادان له‌ناوچه‌كانى وادى ئه‌بیه‌ز و به‌یارات له‌نێوان هێزه‌كانى سوریا و داعش روویداوه.
هه‌ر له‌حه‌سه‌كه، پێشڤه‌چوونى هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د و یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل به‌رده‌وامه به‌تایبه‌تى له‌ناوچه‌كانى گه‌ڕه‌كى زهور و ره‌سافه و بانوراما به‌ره‌و هه‌ردوو كۆلیژى ئابوورى و ئه‌ندازیارى ده‌چن، له‌وێ پێكدادانێكى سه‌خت له‌گه‌ڵ داعش روویداوه.
له‌قامیشلۆ
دوو ماتۆرسكیل ته‌قیوه‌ته‌وه له شه‌قامى كورنیش و شه‌قامى عه‌لایا كه ئه‌و شارۆچكه‌یه سه‌ر به‌شارى حه‌سه‌كه‌یه، ئه‌و ته‌قینه‌وانه 8 كه‌سى بریندار كردووه.
ده‌رعا
راگه‌یاندراوێكى سه‌ربازى ده‌ڵێ هێزه‌كانى حكومه‌ت توانیویانه تونێلێكى چه‌كدارانى ئۆپۆزسیۆن له ده‌رعا بروخێنن كه له‌باشوورى مزگه‌وتى عه‌بدولعه‌زیز لێدراوه ئه‌مشه بۆته هۆى كوژرانى 15 چه‌كدار وبرینداربوونى 20 چه‌كدارى دیكه ئۆپۆزسیۆن.