ئەمەریكا:سوپاكەمان لە هەموو هەنگاوێكدا پاڵپشتی هێزی پێشمەرگە دەبێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا رایدەگەێنێت،كە سوپای وڵاتەكەی لە هەموو هەنگاوێكدا پاڵپشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەبێت.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هه‌رێم بڵاوی کردەوە”ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی 7ـی 2015 لە شاری هەولێر مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە لۆید ئۆستن فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا و ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە ژمارەیەك بەرپرس و ڕاوێژكاری سوپای ئەمەریكا“.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”لە دیدارەكەدا بارودۆخی مەیدانی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان لە پارێزگاكانی ئەنبار و سەلاحەدین و كەركووك و نەینەوا خرایە بەر باس و گفتوگۆ و،هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر ئاستی ئامادەیی هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقی بۆ تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش“.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەوەی خستۆتەڕوو کە”هەر لەم دیدارەدا هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ بڕیاری توركیا بۆ بەشداریكردن لە شەڕی دژی داعش كردەوە كە كاریگەریی ئیجابی لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكەدا دەبێت“.

ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”لەبارەی گرژییەكانی ئەم دواییەی نێوان سوپای توركیا و پەكەكە بارزانی نیگەرانیی خۆی لە پەرەسەندنی گرژییەكان نیشاندا و ئەوەی خستەڕوو كە داوا دەكات هەردوولا بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و ئاشتی و، بە پێویستیشی زانی تەركیزی گشت لایەك لەسەر ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش بێت“.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەوەش ئاشکرا دەکات کە”لەبەشێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیەدا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا وێڕای ئاماژەدان بە ئازایەتی و لێهاتوویی پێشمەرگە ئەوەی دووپاتكردەوە كە سوپای ئەمەریكا لە هەموو هەنگاوێكدا پاڵپشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەبێت“.

هەر بەپێ هەواڵەكە”لەم كۆبوونەوەیەدا مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و د. فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و ئەنوەر حاجی عوسمان بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە و جەعفەر شێخ مستەفا و فەریق شێروان عەبدوڵڕەحمان و فەریق جەبار یاوەر ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی پاراستنی هەرێم و سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێم ئامادە بوون“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com