نوچه‌نێت-ئاژانسه عێراقییه‌كان
سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌رباره‌ی هێرشی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆسه‌ر بنه‌كانی په‌كه‌كه له دیوی سنووری نێوده‌وڵه‌تیی عێراقه‌وه ده‌ڵێت كه عێراق داوا ده‌كات كێشه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌ت ی توركیا و په‌كه‌كه له رێگای گفتوگۆوه چاره بكرێن، هه‌روه‌ك وتوشیه‌تی هه‌رچه‌نده عێراق بژارده‌ی زۆری له به‌دره‌من بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرفته، به‌ڵام هه‌ر رێبازی گفتوگۆ هه‌ڵده‌بژێرێت.
حه‌دیسی وتویه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ نێوه‌ندگیری له‌نێوان هه‌ردوولا و هه‌ڵوێستی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌وه‌نده جیاواز نییه له‌و رووه‌وه.